لە قەڵادزێ کۆتایی بە کەمپەینی بەرەنگاری دژی داگیرکاری هات

دوای سێ‌ ڕۆژ لە قەڵادزێ، کەمپەینی بەرەنگاری دژی داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورك، کۆتایی ھات.

دوای سێ ڕۆژ لەناو پارکی شاری شارۆچکەی قەڵادزێ، کەمپەینی بەرەنگاری دژی داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورك كە کتێبەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیشی تێدا نمایش كرا، کۆتایی ھات .

چێنەر محەمەد، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز، بە ڕۆژنیوزی وت: “وەک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، دوای سێ ڕۆژ، ئەمڕۆ كۆتاییمان بە کەمپەینی بەرەنگاری دژی داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورک هێنا”.

کەمپەینەکە كە لەلایەن گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەرەوە بەڕێوەبرا، تێیدا کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیش نمایش كران و داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە بەشداربوان كرا.

ف.ق

کەمپەینی بەرەنگاری دژی داگیرکاری لە قەڵادزێ