لە قەندیل هەزاران کەس بۆ پیرۆزبایی نەورۆز کۆبوونەوە

پیرۆزبایی نەورۆز لە قەندیل بە دروشمی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ساز دەکرێت. بە بەشداری هەزاران کەس ئاهەنگەکە دەستیپێکرد.

دوای خولەکێک رێزلێنان لە یادی شەهیدان، ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەی شەهیدانەوە داگیرسا.

لە چوارچێوەی بەرنامەی پیرۆزباییەکەدا بڕیاروایە پەیامی رێکخستن و پارتە سیاسیەکان بخوێندرێنەوە.

هەروەها لەگەڵ تیپی موزیکەکان هونەرمەندان ژینا سەقزی، میدیا حسێن و فرمێسک حافزیش دەچنە سەر شانۆ و گۆرانی پێشکەش دەکەن.

پیرۆزباییەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ و گۆڤەند بەردەوامە.

هـ . ب