لە قەرس ساختەکاری ئاشکرا، سەرباز و پۆلیسەکان گەڕێنرانەوە

ئاکەپە-مەهەپە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە بەرژەوەندیی خۆیان، پۆلیس و سەربازەکانیان گواستەوە بۆ قەرس، دواتر بە پاس گەڕێنرانەوە.

لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ ی ئادار هەزاران سەرباز و پۆلیس بە پاس گوازرابوونەوە بۆ قەرس، ئەمڕۆ هەمان "دەنگدەرە گوێزراوەکان" بە پاس لە شارەکە دەرکران. پۆلیس و سەربازەکان بە پاس و مینی پاس لە شارەکە دەرکران، لەسەر ڕێگەی سەلیم و قاموشان بینران. هاوڵاتیان دیمەنی گەڕاندنەوەی پۆلیس و سەربازەکانیان تۆمارکرد.

لە هەڵبژاردنەکەی دوێنێ لە ناوەندی قەرس مەهەپە ١٦ هەزار و ٣٨٤، دەم پارتی ١٣ هەزار و ١٢٠ دەنگتیان بەدەستهێنا، جیاوازی نێوانیان ٣ هەزار و ٢٦٤ دەنگ بوو.

دەم پارتی دووپاتی کردەوە، ٣ هەزار و ٨٤٢ سەرباز و پۆلیس گوازراونەتەوە بۆ شارەکە.