لە قۆسەر دەیان هەزار کەس ڕژانە گۆڕەپانی نەورۆز

ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی قۆسەر مێردین بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ئەنجامدرا، دەیان هەزار کەس بەشداربوون.

ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی قۆسەر مێردین بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ئەنجامدرا، دەیان هەزار کەس بەشداربوون.

دایکانی ئاشتی و خزمی زیندانیان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد.

هەروەها جەماوەری پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەزڵوم دۆغان و ئاڵای ڕەنگی سەوز و سور و زەردیان هێنایە گۆڕەپانەکە.

پێش دەسپێکردنی ئاهەنگەکە جەماوەر بەدەم گۆرانیەکانەوە هەڵپەڕکێیان کرد و درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان"یان بەرزکردەوە. لەگەڵ خولەکێک ڕێزگرتن، جەماوەر درووشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.

پاشان گەنجان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

کاندیدی دەم پارتی، ئەحمەد تورک تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "پرسی کورد بە ستەم چارەسەر نابێت".

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین بێریتان گونەش، نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان پیرۆزکرد. هەروەها پەرلەمانتاری دەم پارتی شارەکە، جۆرج ئاسڵان نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە نەورۆزەکانی پێشوو خوێندەوە.

پەرلەمانتار ساڵیحە ئایدەنیز گوتی: "گۆشەگیری قبووڵ ناکەین، چونکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلەکەمانە. کەس ناتوانێت ئیرادەمان ڕادەست بکات. ئەگەر بەڕێز ئۆجالان بدوێت، ئاشتی و ئازادی دەگاتە وڵات. پێویستە پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر ببێت. کلیلی چارەسەر بەڕێز ئۆجالانە. پێویستە نەورۆز ئازادی بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد بهێنێت. کەس ناتوانێت ڕێگە لەبەردەم هەڵوێستی کورد بگرێت".

پاشان ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.