لە قۆسەر و نسێبینی مێردین ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی

دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە قۆسەر و نسێبینی مێردین هێڤیدار دینچ هاوسەرۆکی هەدەپەى ناوچەکە و ٣ کەسی تری دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک لە ناوچەکانى نسێبین و قۆسەری پارێزگای مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا هێڤیدار دینچ هاوسەرۆکی هەدەپەى ناوچەى نسێبین و عەبدڵا ئایاڤ ئەندامی کۆمەڵەى رۆشنبیری و هونەریی میزۆپۆتامیا و محەمەد سەعید سرداش ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجان-یان دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک لە هەڵکوتانەکەیدا بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان وەک پیشەى زۆربەى کاتەکانیان دەرگای ماڵی ئەو هاووڵاتییانەیان شکاند، کە بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبوو.

کەسە دەستگیرکراوەکان براوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری مێردین.

ژ.ت