لە رانیە یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس لە رانیە مەراسیمێک سازکرا.

لە رانیە بە پێشەنگایەتی رێکخراوی ژنای ئازادی کوردستان (رژاک) بە بۆنەی ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس کە تیایدا یەک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەکینە جانسز (سارا)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) فیدان دۆغان (رۆژبین) و ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) تیرۆرکرابوون، مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

دوای خولەکێک رێزلێنان لە شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، ئەندامی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) مۆم شادی سەمەد قسەی کرد و شەهیدانی پاریسی بە بیرهێنایەوە. سەمەد وتی، کە دەبێت دۆسیەی کۆمەڵکوژیەکە دەستبەجێ روونکردنەوەی لەبارەوە بدرێت و تاوانباران سزا بدرێن.

دوای قتارەکان بەڵگە فیلمێک لەسەر تێکۆشان و ژیانی سەکینە جانسز نمایش کرا.

هـ . ب