لە رێپێوانی ئازادییەوە لە ئامەد: بژی سەرۆک ئاپۆ
بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، لە زۆر شارەوە دەست بە رێپێوانی ئازادی کرا. گەل بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە.
بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، لە زۆر شارەوە دەست بە رێپێوانی ئازادی کرا. گەل بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە.
بەر لە گردبوونەوەی ئازادی کە لە ئامەد بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی رێکخراوە دیموکراتیکەکان و بە دروشمی "ئێمە لە دژی پیلانگێری خۆڕاگری دەکەین و لەپێناو ئازادی لە ئامەد کۆدەبینەوە" گۆڕەپانی وێستگەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا. بەوهۆیەشەوە گەل لە شوێنی جیاجیای شارەکە کۆبوونەوە. بە هەزاران کەس لە بەری ئۆفیسی شاری نوێ کۆبوونەوە. هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) جەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) تونجەر باقرخان و تولای حاتەمئوگیولاری، برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) جیهاد کرکازاک، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدەش بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد.
گەل بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە و لە زۆر شوێنی شارەکەوە رێپێوانی ئازدی دەستپێدەکات.
سەرباری رێگرییەکان رێپێوان بەردەوامە
جەماوەری گەل لە مێردین و شڕنەخ بەمەبستی بەشداربوون لە رێپێوانی ئازادی بەڕێکەوتوون، گەیشتوونە ناوچەی خانا ئاخپاری ئامەد. لە بەرامبەر ئاستەنگ و بەربەستەکانی پۆلیس، رێپێوان بەرەو ناوەندی ئامەد دەستیپێکردووە. گەل بە دەم وتنەوەی گۆرانی کوردی درێژە بە رێپێوانەکە دەدەن.