لە روانگەی گەریلاوە ساڵی 2021 - بەشی دووەم -
گەریلا رێگای بەرەو سەرەكەوتنی گرتوەتە بەر و سەركەوتنی تاكتیكەكەی بە كردەوە و بەرخۆدانی خۆی سەلماندووە. چیتر نە بنكەی سەربازی، نە تەكنەلۆژیای شەڕ و نە چەك كیمیایی ناتوانێت ئەو داگیركەران بپارێزێت.
گەریلا رێگای بەرەو سەرەكەوتنی گرتوەتە بەر و سەركەوتنی تاكتیكەكەی بە كردەوە و بەرخۆدانی خۆی سەلماندووە. چیتر نە بنكەی سەربازی، نە تەكنەلۆژیای شەڕ و نە چەك كیمیایی ناتوانێت ئەو داگیركەران بپارێزێت.
ئەو كاتەی سوپای تورك لە گارە تێكشكا و كشایەوە، هێزەكانی گەریلا دەمودەست هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامەكانی قۆناغی گارە كرد. هەڵە و كەموكوڕییەكان دەستنیشان كران و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە سەرجەم گۆڕەپانەكانی گەریلا لێکدانەوەى بۆ کرا و شتی پێویست ئەنجام دران. دەبوایە لە ماوەی دوو مانگدا ئامادەكاری جددی بكرابایە. لە لایەكەوە هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بەردەوام بوون، لە لایەكی تریشەوە هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەكە) بۆ ئەوەی ئامادەكاری نەكرێت و بۆ ئەوەی رێگەی نێوان هەرێمەكانی گەریلا بپچڕێنن، لە دۆخی پەلاماردانی چالاكدا بوون. سەرباری ئەوەی كات كەمبوو و پەدەكەش دەستی بە هەوڵەكانی پەلاماردان كردبوو، بەڵام هەر لە ناوچەكانی گەریلا تا ئاستێك ئامادەكاری كران.
ئەنجامە سەربەرزانەكانی گارە، هەم لە رووی ورە و هەم لە رووی شێواز و رێبازی گەریلای نوێ بووە دەستكەوتێكی گەورە بۆ هێزەكانی گەریلا. رێكخستنی بەرخۆدانێك بەرامبەر بە هێرشێكی نوێ، تێكەڵ بە جۆش و خرۆشی ئەو سەربەرزییە ببوو. پێشبینی دەكرا دەوڵەتی تورك لە گاره، کە سەرباری هەموو تەكنیكەكانی بەرامبەر بە یەكینەیەكی گەریلا تێكشكابوو، دەتوانێت كردەوەی چەپەڵ و قێزەون ئەنجام بدات. هێزەكانی گەریلا لە هەموو ناوچەكان بۆ ئەوەی لە هەر هەوڵێكی هێرشكاریدا گورزی یەكەم لە دوژمن بوەشێنن لە ئامادەكاریدا بوون. لە هەرێمەكانی گەریلا پێشبینی هێرشێكی داگیركارانەی بەرفراوانی دەوڵەتی تورك دەكرا.
هێرشێكی نوێی داگیركەری و بەربڵاو
لە سەرجەم ناوچەكانی گەریلا جموجۆڵی ئاسمانی زیاتر بوو، فڕۆكە شەڕكەرەكان یەكیان دەفڕی و یەكیان دەنیشتەوە. لە ناوچەكانی گەریلا رۆژانە ٢٤ كاتژمێر فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی چاودێری و هێرشبەر دەسوڕانەوە. لە ١٩ی نیسان بەدواوە هێرشی ئاسمانی كرایە سەر زۆر ناوچە، لە هێڵی سنوریشەوە ناوچەكانی گەریلا لە رێگەی تۆپ و هاوەنەوە تۆپباران كران. ئەو جموجۆڵەش بەو واتای ئەوە بوو، كە هێرشێكی داگیركاری دەستپێدەكات. لە ئێوارەی ٢٣ی نیساندا زانیاری ئەوە گەیشت، كە سوپای توركی داگیركەر بە هەلیكۆپتەر یەكەكانی بۆ گۆڕەپانەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا دەگوازێتەوە. بۆردومانێكی گەورە و چڕ کرایە سەر هەرێمەكانی گەریلا. ئامانجەكەیان ئەوە بوو، كە بەر لەوەی سەربازەكان بچنە ناو ناوچەكانەوە، ورەی هێزەكانی گەریلا بڕوخێنن و سیستمی بەرگری و خۆپاراستنی گەریلا لە ناو ببەن. بوردومانە قورسەكەی دەوڵەتی تورك وەك شەڕ لە دژی دەوڵەتێك وابوو. بەپێی تاكتیكی سەرەكیی سوپای تورك لە رێگەی بۆردومانی خەستەوە دەبوایە سیستمی بەرگری گەریلا تێكبشكێنرایە و گورز لە گەریلاكان بوەشێنرایەوە و هەلیكۆپتەرەكانیش سەربازانی خۆیان لە لوتكە بەرزكەكان دابەزاندایە. چەندین ساڵ بوو شەڕ لە سەر بنەمای ئەو تەكنیكە لە دژی گەریلا بەو جۆرە بەردەوام بوو. یەكینەكانی گەریلا كە دەستنیشان كرابوون، دوای بۆردومانی قورس تێكبشكانایە. یەكینەكانی سەربازیش بۆ چەسپاندن و یەکلایکردنەوەى دۆخەكە و بۆ بۆ پڕۆپاگەندەی خۆیان دابەزینایە سەر لوتكە و بەرزاییە سەختەكان.
بەپێی پلانەكەیان سەربازەكانیان نەیانتوانی لەسەر شاخەکان دابەزن
لە بەرەبەیانەوە گەریلاكان لە رێگەی ئامێری بێ تەل سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكان زانیارییان گەیاند و ئاشكرابوو، كە دەوڵەتی تورك هەموو ناوچە و هەرێمەكانی گەریلای كردووەتە ئامانج و ئەوە قۆناغی سەرەتایی هێرشێكی داگیركارییە. لە هەرێمەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا شەوانە بە دەیان جار هەلیكۆپتەرەكان هەوڵیان دەدا سەربازەكان دابەزێنن، بەڵام گەریلاكان بە چەكی قورس دەستوەردانیان دەكرد و زۆربەی جارەكان هەلیكۆپتەرەكان بێ ئەوەی بتوانن سەربازەكانیان دابەزێنن، ناچار بە كشانەوە دەكران. ئەو سەربازانەشی كە چووبوونە سەر شاخ و لوتکەكان لە جێی خۆیان نەدەجوڵان و چاوەڕێی بەشەكەی تری یەكینەكانیان دەكرد. لە ژێر چاودێریی فڕۆكەی چاودێریدا دەوروبەریان بۆردومان دەكرا و بەو جۆرە لە بەرامبەر چالاكیی گەریلاكان دا پارێزگارییان لێدەكرا. دەوڵەتی تورك لە یەكەم ساتەوە گورزی هێزەكانی گەریلای بەركەوتبوو و توانیبووی بەشێكی كەمی هێزەكانی دابەزێنێت، بەڵام بە بۆردومانی قورس بە پلەی یەكەمی ئامانجیان ئەوە بوو، کە گورز لە گەریلا بوەشێنن و سیستمی بەرگریی گەریلا لەناو ببەن. هێزەكانی گەریلا لە بەرامبەر بۆردومانە قورس و خەستەكاندا بە سیستمی ژێرزەوی و لە ناوچەكەش لە رێگەی تیمی بچوكەوە خۆیان جێگیر كردبوو. هێزەكانی گەریلا بەو جۆرە هێزی پاراستن و سیستمی بەرگریی خۆیان بەهێزكرد. بەو شێوەیە كاتێك كە بۆردومان بەردەوام دەبوو، هێزەكانی گەریلا لە هەموو سوچێكەوە ئاگایان لە جوڵەی دوژمن دەبوو و چاوەڕێیان دەكرد دوژمن بكەوێتە دۆخێكەوە، كە بۆ لێدان گونجاو بێت. كاتێكیش دوژمن بۆ گەریلا دەكەوتە دۆخێكی لەبارەوە بۆ لێدان، گەریلاش لێیدەدا و هێرشی دەكردە سەریان. ئەو سەربازانەی گورزیان لێدەوەشێنرا و نەیاندەتوانی پێشڕەوی بكەن دەكشانەوە و جارێكی تر بۆردومان دەستیپێدەكردەوە. كاتێكیش سەربازەكان دەكشانەوە گروپەكانی گەریلا لەو ناوە ون دەبوون. تاكتیكی سەرەكیی سوپای تورك ئەوەبوو، كە لە رێگەی شەڕەوە شوێنی گەریلا دەستنیشان بكات و دواتر گۆڕەپانی دەستنیشانكراوی گەریلا لە رێگەی هێزی ئاسمانی و وشكانییەوە بۆردومان بكات. سیستمی بەرگریی گەریلا زۆر بەهێزبوو، ئەو هێزانەی گەریلا، كە لە تونێلەكانی شەڕدابوون و ئەو گروپانەی گریلاش، كە لە سەر زەوی بوون، بەشێوەیەكی رێكخراو و هەماهەنگ چالاكییان دەكرد. دەوڵەتی تورك هەوڵیدا سیستمی پەیوەندیی گەریلا بكاتە ئامانج، بەڵام ئەمجارەش نەیتوانی هیچ ئەنجامێك بەدەستبهێنێت.
سەركەوتنی شێواز و تاكتیكی سەردەمی نوێ
بۆ ئەوەی سەرنجی گەریلا گەڕۆكەكانی سەر زەوی بەلاڕێدا ببەن و بە هەموو هێزیانەوە پەلاماری تونێلەكانی شەڕیان دەدا، بۆ ماوەیەک سەربازەكان پۆل پۆل چووبوونە ناو گۆڕەپانەكەوە. ئەگەر مرۆڤ بە نمونەیەك باسی دۆخی گۆڕەپانەكە بكات تێگەیشتن لە دۆخەکە ئاسانتر دەبێت. لە ئاڤاشین دوو گەریلای گەڕۆك دەبینن، كە یەكینەیەكی دوژمن لە گۆڕەپانەكەیە و بۆ ئەوەی لە دۆخەكە تێبگەن بۆ ماوەیەك چاودێرییان دەكەن. دواتر تێدەگەن كە ئەوان كەوتوونەتە ناو یەكینەیەكی دوژمن. دوو گەریلاكە سەرەتا بە شێوەی سابۆتاژ یەكینەی دوژمن دەكاتە ئامانج و گورز لە سەربازەكان دەوەشێنێت. یەكینەیەكی تری دوژمن بۆ بەهانەوەچوون دێن. هەر دوو گەریلاكە لە سەر رێگەی تێپەڕبوونی یەكینەكەی دوژمن دەوەستن و كاتێك مەودای نێوان ئەوان و سەربازان تەنیا چەند مەترێكی دەمێنێتەوە، سەربازەكان دەكەنە ئامانج. هەموو ئەوانە لە رۆژێكدا روویدا. دەیان سەربازی تورك مردن، بۆ ماوەی چوار رۆژ فڕۆكەكانی چاودێری بە وردی و بە بەردەوامی بە ئاسمانی ئەو گۆڕەپانەدا دەسوڕانەوە، بەڵام نەیانتوانی شوێنی ئەو دوو گەریلایە دەستینشان بكەن. دوای چوار رۆژ ئەو دوو گەریلایە دەگەڕێنەوە بۆ ناو یەكینەکەی خۆیان. ئەو رووداوە بە روونی دەریدەخات، كە شێواز و تاكتیكی گەریلایەتیی سەردەمی نوێ لە چ ئاستێكدایە. زۆر بە روونی دەریدەخات، كە ئیرادەی مرۆڤ دەتوانێت چی بكات؟ ئەگەر ئێوە خاوەن بڕوا، بڕیار، ورەی تێكۆشان و ویستێكی پۆڵایین بن، ئێوە دەتوانن سەربكەون.
خێرایی دوژمن ڕاوەستێنرا و و پێشڕەوییان ئاستەنگ کرا
هێزەکانی گەریلا لە ڕێگەی تونێلەکانی شەڕ و شەڕی تیمە گەڕۆکەکانەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئایار بەرخۆدانی گەورەیان نیشاندا و خێرایی هێرشی داگیرکەریی سوپای تورکیایان راوەستاند و پێشڕەوییەکانیشیان ئاستەنگ کرد. گۆڕینی شێواز و تاکتیکی نوێی گەریلادا ئیدی چڕتر دەبوویەوە و لە ئێستا بەدواوە دەبێت تاکتیک و شێواز دەوڵەمەند و بەرفراوان بکرێت. ئاستی چۆنیەتیی چالاکییەکان و ئەو شێوازەی، کە ئەنجامی لێدەکەوتەوە ئیدی ڕوون دەبوویەوە. چالاکیی شاخی پیرامیت لە ئاڤاشین ئاست و چۆنیەتی و کوالێتیی دەرخست و بە بەرخۆدانی چالاک جگە لە وەستاندنی خێرایی دوژمن، ئەوەش دەرکەوت، کە دەتوانرێت ئۆپراسیونی شۆڕشگێڕانەش ئەنجام بدرێت. هێزەکانی گەریلا لەگۆڕاندا گۆڕانکاری و هەمیشە شێواز و تاکتیکەکانی سەردەمی نوێ هەڵدەسەنگێنن و دەوڵەمەندی دەکەن
هێزی ئاسمانیی گەریلا
لە لایەکی دیکەوە گەریلاکان سوودیان لە تەکنەلۆجیا وەرگرت و هێزی ئاسمانیی خۆیان بنیادنا. چالاکییە ئاسمانییەکانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال، ئەوەندەی تر دەروون و ورەی سەربازە داگیرکەرەکانی تورکی تێکشکاند. ڕەنگە تاکە ئامێری ئاسمانی، کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ناتۆ ناتوانێت بیبینێت، (ئامێری) هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال بن. لە کاتی هێرشەکەی سەر گارە، یەکێک لەو کاریگەرییانەی سوپای تورکی تووشی شۆک و سەرسوڕمانکرد، هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی شەهید دەلال بوو. دەیان فڕۆکەی چاودێری و هەلیکۆپتەری هێرشبەر دەگەڕان، بەڵام سەرباری ئەوەش هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال، ئامێرە ئاسمانیەکانی دوژمن، سەربازان و سەنگەرەکانی دوژمنیان لە ئاسمانەوە دەستنیشان دەکرد و بۆردومانیان دەکردن.
چەک و گازە کیمیاییەکان
دەوڵەتی تورک لە ١٠هەمین ڕۆژی هێرشی داگیرکاریدا، دەستی بە هێرشێک لە دژی بەها مرۆییەکان کرد. کاتێک نەیانتوانی بەرخۆدانی گەریلا لە تونێلەکانی شەڕی مام ڕەشۆ تێکبشکێنن و گەریلا هەموو هێرشەکانی ئەوانی تێکشکاند، سوپای تورک ئەمجارە دەستیکرد بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و کیمیایی کرد. لە کاتی جموجوڵەکەى گارەدا هێزەکانی گەریلا لە دژی بەکارهێنانی گازی کیمیایی تا ئاستێکی بەرز ڕێوشوێنیان گرتبووەبەر، بەڵام هۆکاری ئەوەی، کە ئەو ڕێوشوێنانە لە ناوچەی مام ڕەشۆ وەک پێویست ئەنجام نەدران هێشتا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ئەو شێوازەی دەوڵەتی تورک لە دژی بەرخۆدانی گەریلا چەند لە لاوازی و خۆسەپێنییەوە سەرچاوە دەگرێت و نیشانەى نامەردیشە، هەموو بەڵگەنامەکانی ئەو هێرش و تاوانانە پێشکەشی ڕای گشتی کران.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە یەک لەسەر یەک گورزی لێدەدرا، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئایار هەوڵی فراوانکردنی هێرشی داگیرکەری دەدا، بەڵام کاتێک نەیتوانی پێشڕەوی بکات، هەوڵیدا خۆی لە شاخەکانی مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس، زەندورا و قەڵای بەدەوێ جێگیر بکات. لەڕۆژانی سەرەتایدا سەربازەکانیان دابەزاندبووە سەر ئەو شاخانە. لە ١ی حوزەیراندا ناچارکران لە ناوچەکانی دۆڵی مارا، دۆڵی کۆنفرانس و لیوای عەرەبەکان لە ئاڤاشین بکشێنەوە.
سوپای تورک کە چیتر هێز و توانایی هێرشکردنی نەمابوو، لە ڕۆژی ٥ی حوزەیران و کاتێک هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) رۆیشتن بۆ ناوچەی مەتینا، ئەویش لە ٧ی حوزەراندا دەستی بە هێرشەکانی کردەوە. ڕووی کردە قەدپاڵەکانی وەرخەل و دوای چەند ڕۆژێکی تریش رووی کردە ناوچەی شاخە سوور. بە هەموو هێز و چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ. بەو شێوەیە هەموو سەرنجی خۆی خستە سەر تونێلەکانی جەنگ. هەرچەندە ڤیدیۆی هێرشە تاوانکارییە دژ بە مرۆڤایەتییەکەى دەوڵەتی تورک تۆمار و بڵاوکرایەوە، بەڵام هەموو دەوڵەتەکان و دامەزراوەکان چاویان داخست و نەیانخواست بیبینن. لێرەدا دەردەکەوێت، کە خولوسی ئاکار لە سەردانەکەیدا بۆ بەرلین چی وتوە و چ سەودایەکی کردووە.
ئەوان بۆ خۆیان کەوتنە دۆخی بەرگرییەوە
بەرخۆدانی وەرخەل و زەندورا و شاخە سۆر بە بەرخۆدانی قارەمانانەى و ئەفسانەیی چەند مانگە بەڕێوەچوو. هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی و ژەهراوی لەسەر تونێلەکانی جەنگ بەکار دەهێنران. شەڕی دەروونی، بۆردومانی قورس و چڕ، بەکارهێنانی چەندین تۆن تەقەمەنیی جۆراوجۆر، کە ڕۆژێک بەردەوام بوو. گەریلاکان لە تونێلەکانی شەڕدا بە ئیرادەیەکی مەزن و ئیرادەیەکی نموونەیەوە قارەمانێتییان نیشان دا و بەرخۆدانیان کرد. ئەم نمونەیە لە قارەمانێتی بووە وێنا و نمونە و هاندەرێکی گەورە بۆ هەموو بەرخودانی گەریلا. لە شێواز و تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێدا، بوو بە زەمینەی هەنگاونانی گەورە. لە چالاکیی ئاسمانییەوە تا تیمە هەماهەنگەکان، لە چالاکیی چوونە ناو دڵی هێزەکانی دوژمن تا چالاکیی نیشانەشکێنی، لە چالاکیی چوونە سەر هێزەکانی دوژمن تاوەکو گورز لێدان و سابوتاژی هێزەکانی گەریلا، لە هەموو بەشەکاندا بەشداریی چالاکییەکی گەورە بوون. دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی هێرشەکانی زیاتر کرد و هەوڵیدا کاریگەریی دەروونی لەسەر هێزەکانی گەریلا دروست بکات و بەرخۆدانیان تێکبشکێنێت.
کاتێک دێتە سەر بابەتی بەربەرەکانی و بەرخۆدان، هیچ هێزێک ناتوانێت هێندەی گەریلاکان بەرهەڵستی و بەرەنگاری بکات و کاتێکیش بەرخۆدان بەردەوام دەبێت، سوپای تورک بێ هیوا دەبێت و بە بنبەست دەگات لەو کاتەدا گورزی قورس و گاریگەری بەردەکەوت. سوپای تورک بووەتە قوربانی ئەو شەڕە دەروونییە، کە بۆ خۆیان دروستیان دەکرد و ئیدی ستراتیژیی سەرەکیان بووە جێگیرکردنی خۆیان لەو گردانەدا، کە سەربازەکانیان تیادا دابەزاندبوو. ئەوان ئێستا کاریان بووەتە ئەوە چۆن لە دژی چالاکی گەریلا سەربازەکانیان بپارێزن. جاروباریش لە ناوچەکانی کارتاڵ و ستۆنی ئاڤاشین هەندێک جموجوڵی بچووکیان ئەنجام دەدا. هۆکاری ئەو شتانەش ئەوە بوو، کە سەرنجی هێزەکانی گەریلا بڵاوبکەنەوە و جێگیربوونی خۆیان بەهێزتر و گەورەتر بکەن، بەڵام ئەگەر پاشەکشێیەک بکرایە، ئەوە نەیاندەتوانی تێکشکانەکەی خۆیان بشارنەوە، بۆیە لەو شوێنانەدا، کە خۆیان تیادا جێگیر کردووە، خەریکی دروستکردنی بنکەى سەربازین و هەوڵ دەدەن دەوری سەربازەکانیان بگرن.
دەوڵەتی تورک سەرەڕای بەکارهێنانی هەموو دەرفەتەکانی و توانا و هێزەکانی لە دژی بەرخۆدانی گەریلا شکستی هێنا و ناچار بوو لە ناوچەکانی وەرخەل و لیوای عەرەبەکان و ستوونێ بکشێتەوە. لەم شەڕە گەورەیەدا، کە بە توانایی و ئیمکانیەتی زۆر گەورە لە دژی گەریلا بەڕێوەدەچێت سوپای تورک چەندین جار لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە گورزی قورسی بەرکەوت و ئەمجارەش شکستی هێنا. لە کاتێک گەریلا لە دژی تەکنەلۆژیای جەنگ تیۆری و پلانی گەریلای سەردەمی نوێیان دروست دەکرد، هەندێک لایەنی هاوپەیمانەکانی دوژمن ئەوەیان بە هەوڵێکی نادیار و مەحاڵ وەسفکرد، بەڵام ئەنجامی شەڕی ساڵێک سەلمێنەر و بەڵگەی زەقە، کە چۆن گەریلاکانی ئازادیی کوردستان شتی مەحاڵ و ئەستەمیان ئەنجام داوە و سەرکەوتوون.
گەریلا لە ڕێگادایە بەرەو سەرکەوتن و سەرکەوتنی تاکتیکی خۆی سەلماند، کە بە شێوەیەکی پراکتیکی و مەیدانی بەرهەڵستی و بەرەنگاری دەکات. چیتر نە تەکنەلۆجیای جەنگ و نە چەکی کیمیایی ناتوانێت پارێزگاری لەو داگیرکەرانە بکات. کاتێک سەیری دوایین چالاکیی ساڵ دەکەین، ئەمە بە ئاسانی و روونی دەبینرێت. سوپای تورک لەسەر شاخی شەهید مونزور لە زاپ لە ماوەی ١٠ خولەکدا لەلایەن گەریلاکانەوە لە شاخەکە دەرکرا. سەربازەکان کوژراوەکانیان و کەلوپەلەکانیان بەجێ هێشت و هەڵاتن. لەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا هێزەکانی گەریلا هیچ زیانێکیان نەبوو.
ئەوە ئەنجامە یەکلاکەرەوەکەیە و هەرگیز ناگۆڕێت، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ گەریلا دەبێت، چونکە ئاوەکە بەرەو دواوە ناڕوات.
ژ.ت