لە شاری وانی باکوری کوردستان سزای زیندانی بەسەر ٣ هاوڵاتی کورددا سەپێنرا
لە وان لە ٦ و ٧ی نیساندا پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٢٤ کەسی دەستگیر کرد. ٣ کەس لەو ٢٤ کەسە سزای زیندانیان بەسەرداسەپێنرا.

دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەری پۆلیس وتەی دەستگیرکراوەکان وەرگیرا، بۆ دادگای وان گواسترانەوە. لە دادگا بە بیانوی ' ئەندامێتی ڕێکخراوی تیرۆر' دادگایی کران.
دادگای تورک بڕیاری گرتنی ٣ کەسیدا و هاوڵاتیانی دیکەی بە کەفالەت و بە مەرجی ئەوەی هەموو هەفتەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئیمزا بکەن، ئازاد کرد.
٣ کەسەکە بۆ زیندانی وان گواسترانەوە.
ف.ق