لە شەنگال بە کۆبوونەوەی گشتی پێشوازی لە نەورۆزکرا
لە شەنگال کۆمیتەی پەروەردەیی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گشتی بۆ ناساندنی نەورۆز ڕێکخست، دووپاتکرایەوە جڤاکی ئێزدی زیاتر لە هەمووان خاوەنداری لە نەورۆز بکات.
لە شەنگال کۆمیتەی پەروەردەیی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گشتی بۆ ناساندنی نەورۆز ڕێکخست، دووپاتکرایەوە جڤاکی ئێزدی زیاتر لە هەمووان خاوەنداری لە نەورۆز بکات.
بەبۆنەی هاتنی نەورۆزەوە، کۆمیتەی پەروەردەیی شەنگال زنجیرە کۆبوونەوەیەکی بۆ ناساندنی نەورۆز ڕێکخست، تا فەرمانی ٢٠١٤ بەهۆی سیاسەتی جینۆسایدی چاندییەوە جڤاکی ئێزدی لە ئاهەنگی نەورۆز بێبەشبوون، بەڵا ئێستە جڤاکی ئێزدی لە جینۆسایدی جەستەیی و چاندی پارێزراوە.
بۆ پاراستنی جڤاک لە شەڕی تایبەت، ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال خولی پەروەردەیی بۆ هۆشیارکردنەوەی گەل و ناساندنی نەورۆز ڕێکدەخەن.
لە کۆبوونەوەی دوێنێ لە ئەنجوومەنی گەلی خانەسۆر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە، قاسم خودێدا گوتی: "لە مێژووی گەلی ئاریدا نەورۆز واتای خۆی هەیە و سیمبولی بەرخۆدانە، لە هەموو هەنگاوێکدا گەلی کورد بە هاتنی نەورۆز ئاستی تێکۆشانی بۆ ئازادیی بەرزکردۆتەوە و بە ڕۆحی کاوە گورزی گەورەی لە دوژمن داوە، بۆ ئەوەی ئەم ڕۆحی بەرخۆدانە گەشە نەکات، دوژمن هەرچی لە دەستی هاتووە کردویەتی و دەیانەوێت ئەم ڕۆژە لە کۆمەڵگای کوردیدا نەهێڵن".
هەروەها دووپاتکرایەوە پێویستە جڤاکی ئێزدی خاوەنداری زیاتر لە نەورۆز بکەن و ئاگری بەرخۆدان گەشتر بکەن.
کۆبوونەوەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک کۆتایی هات.