لە شەنگال سێمیناری ٤ ی نیسان بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش لە سەردەشتی شەنگال بە پشتیوانی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) سێمنارێک سازکرا.
بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش لە سەردەشتی شەنگال بە پشتیوانی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) سێمنارێک سازکرا.
لە سێمینارەکەدا ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ شەمێ رەمۆ و ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی شەنگال قاسم شۆڕش قسەیان کرد و ٤ ی نیسانی بەتایبەتی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە هەموو کەسانی خۆڕاگر پیرۆز کرد.
شەمۆ رەمۆ لە سێمینارەکەدا سەرنجی بۆ سەر ئەو سیاسەتە چەپەڵانە راکێشا کە لە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی پەیڕەو دەکرێن و وتی، "هیوا و داوای ئێمە لە کۆمەڵگاکەمان ئەوەیە کە لە بەرامبەر هەموو سیاسەتە چەپەڵەکان کە لە دژی ئێمە پەیڕەو دەکرێن وشیار بن. دەبێت بزانن چ سیاسەتێکی چەپەڵ بەرامبەر پەیڕەو دەکرێت، چۆن خوشک و براکانیان، هەڤاڵانیان، رۆح و گیانی ئەوان بە هۆی چەپەڵیەوە، بە هۆی سیخوڕیەوە کە لە ناو ئێمە هەڵدەکەون، دەکرێنە ئامانج. ئەمە لە شەنگال شتێکی ناخۆشە. دەبێت ئەو سیاسەتە چەپەڵە لەناو ئێمەدا هەڵتەکێندرێت. دەبێت بنەماڵەکان سەرەتا لە خۆیانەوە دەستپێبکەن، بزانن منداڵەکانیان چی دەکەن، لەگەڵ کێ قسە دەکەن و لەگەڵ کێ دەگەڕێن. من هیوادارم کۆمەڵگاکەمان بەرامبەر بەو سیاسەتە چەپەڵانەی دوژمن وشیار بن. هەروەها سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت".
ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی شەنگال قاسم شۆڕشیش دەستنیشانی کرد کە ٤ی نیسان رۆژی واتا، شکۆمەندی، شەرەف و نامۆسە، رۆژی وەتانەوەیە بەرامبەر بە کۆیلایەتی و ئەو رۆژەش رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کرد عەبدوڵا ئۆجالانە.
هـ . ب