لە شەنگال یادی سێ شەهید کرایەوە

لە شەنگال یادی بەرخۆدان تۆڵهەڵدان، ئازاد ئیزدین و ئەنوەر تۆڵهەڵدان فەرماندەکانی یەبەشە کرایەوە.

لە رێورەسمێکدا لە شەنگال یادی فەرماندەکانی یەبەشە بەرخۆدان تۆڵهەڵدان (عەدنان سلێمان) کە لە ٢٠١٥دا لە شەنگال لە شەڕێ دژی داعشدا شەهید بوو، ئازاد ئیزدین و ئەنوەر تۆڵهەڵدان کە لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گەلی شیلۆ شەهیدبوون، کرایەوە.

رێورەسمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش لە چیای شەنگال ئەنجامدرا.

بە سەدان کەس لە خەڵکی شەنگال بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد. رێورەسمەکە بو خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد بۆ شەهیدانی کوردستان. دواتر بۆ شەهیدان مۆم داگیرسێنران و قسەکرا.

پاکیزە جەلال لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال لە سەرەتادا قسەی کرد و رایگەیاند کە تووڕەیی هەڤاڵانمان کە کاتی فەرمانی ٣ی ئاب بەشداریان لە تێکۆشاندا کردلە ئاستێکی باڵادا بوو و بۆ کۆمەڵگای ئێزدی رەنجێکی زۆریان کێشا و وتی، " بۆ ئەوەی گەنجانمان بتوانن خۆیان بپارێزن پێشەنگایەتیان کرد. ئەوانە گیانیان لەپێناو ئایینەکەیاندا بەخت کرد، پێویستە کۆمەڵگاکەمان هەمووان بەم شێوەیە نزیک ببنەوە. ئەوانەی بۆ کۆمەڵگاکەیان پێشەنگایەتیان کرد، هیچ کاتێک لەبیر ناکرێن و ناویان بە سەربەرزی لە مێژووی ئێزدیدا دەنووسرێتەوە. ئەوانەی لە ماڵەکانیان دانیشتوون، دوژمن ئەوان بە ئامانج ناگریت. هەر کەسێک پێشەنگایەتی بۆ گەلەکەی بکات، دەکرێتە ئامانج و پێویستە ئێمە بە شەهیدبوونی ڕۆڵەکانمان سەربەرز بین."

لەسەر ناوی فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە، تەحسین حەبابی قسەی کرد و وتی، " لە کەسایەتی هەرسێ هەڤاڵانماندا ، یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە و سەرەخۆش لە خانەوادەی هەموو شەهیدان و گەلەکەمان دەکەم. هەڤاڵانمان کە لە شەڕی دژی داعشدا شەهید بوون، سەریان لە رێگەی ئایینەکەیان دانا و وایانکرد کە بتوانین لەسەر ئەم خاکە بژین. هەروەها هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسانەی کە پێشەنگایەتی بۆ ئەم گەلە دەکەن. ئەوانەی هاوکاری دوژمن دەکەن، لێپرسینەوەیان لێدەکرێت، دەست لەو کەسانە هەڵناگرین تاوەکو ئاشکرایان نەکەین."

لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ریحان حەسەن و فەرەکات فەقیر یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی شەنگال قسەیان کرد و رایانگەیاند کە ئەوانەی گیانیان بەخت کردووە ، لەنێو کۆمەڵگادا هەموو کاتێک زیندوون.

دواتر لەبارەی ژیانی شەهیدان ئازاد ئێزدین، ئەنوەر تۆڵهەڵدان و بەرخۆدان تۆڵهەڵدان بەڵگە فیلمێک نمایشکرا.

ف.ق