لە سلێمانی ئاگری نەورۆز کرایەوە

لە گردی مامە یارە لە شاری سلێمانی بە بەشداری هەزاران کەس ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.

لە گردی مامە یارەی شاری سلێمانی ئاگری نەورۆز کرایەوە و هەزاران هاوڵاتی بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە جەختیان کردەوە پێویستە نەورۆز ببێتە سەرچاوەی یەکگرتن دژی داگیرکەران و بەرخۆدان بۆ پاراستنی خاکی کوردستان.

هەروەها بانگەوازیان کرد بۆ یەکڕیزی هەموو پارت و لایەنە کوردییەکان، داوایان کرد هیچ لایەنێک هاوکاری دەوڵەتی تورک نەکات، چونکە ئەو دەوڵەتە هەموو کوردێک بە دوژمن دەزانێت.

هاوڵاتیان جەختیان لەوە کردەوە، هەر کەس و لایەنێک بچێتە بەرەی داگیرکەران و گەلەکەی بچەوسێنێتەوە، مێژووی ڕەحمی پێ ناکات.