لە سەمسور قوربانیانی بومەلەرزە بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ بەخاکدەسپێردرێن

لە ناوچەی بەسنی سەمسور، تەرمی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ بەخاکسپێردران.

لە ٩مین رۆژی بومەلەرزەکەدا لە ناوچەی بەسنی سەمسور، تەرمی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ بەخاکسپێردران. لە دیمەنە ڤیدیۆییەکاندا کە لەلایەن ئەو کەسانەی لە گۆڕستانەکە کار دەکەن تۆمارکراون، دەردەکەوێت، سەرباز و بەرپرسانی تورک بە شۆفڵ گۆڕەکان هەڵدەکەنن، تەرمەکان لە نێو کیسەداکندا لە تەنیشت یەکدی ریز دەکەن و بە شۆفڵ بەخاکدەسپێردرێن.

لەبەرئەوەی لە گۆڕستانەکان کەسوکاری قوربانیانی لێنییە، دەگۆترێت کە ژمارەی قوربانیان دەشارنەوە.

تەرمەکان لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا دەردەهێنرێن و بە بارهەڵگر بۆ گۆڕستانەکان دەبرێن.

خۆبەخشێک رایگەیاند، هەندێک لە قوربانیان پەنابەرن، جگە لە پەنابەران وێنەی قوربانیان دەگرن، تێکەل بە سیستمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەکێن و پلانی ئەوە دانراوە کە بانگهێشتی خزمەکانیان بکرێت، بۆ ئەوەی قوربانیان بناسنەوە.

ف.ق