لە سێرت لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە

لە بەرزاییەکانی ناوچەی بەرواری و تلوی سێرت ئاگر کەوتەوە. سەربازەکان رێگەیان نەدا ئاگرەکە بکوژرێنرێتەوە.

ئاگرەکە سەرلەبەیانی ٥ی ئاب لە دەڤەری دارستانی گوندی نەپیلی ناوچەی تلو و گوندی شوزی بەرواری کەوتەوە.

هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نەزانرا. هاوڵاتیانی گوندی شوزێ ویستیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام سەربازەکان رێگەیان نەدا.

لە زۆر دەڤەری دیکەی کوردستان سەربازەکانی سوپای داگیرکەری تورک دارستانەکان دەسووتێنن و رێگە نادەن هاوڵاتیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

راگەیەنرا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەی گوندی نەپیلیان کوژاندووەتەوە.

٤ی ئاب لە بەرزاییەکانی گوندی رەمۆی چیای جوودی سەر بە پارێزگای شرنەخ ئاگر کەوتەوە، دوای رۆژێک کە رێگە نەدرا ئاگرەکە بکوژێتەوە، ئاگرەکە بە شێوەیەکی سروشتی کوژایەوە.

ف.ق