لە وان ٤ خوێندکار دەستگیرکران

٤ خوێندکاری زانکۆی سەدەی وان کە هێرشی نەژادپەرستیان لەدژی خوێندکارە کوردەکانیان شەرمەزار کرد، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.

٤ خوێندکاری زانکۆی سەدەی وان کە هێرشی نەژادپەرستیان لەدژی خوێندکارە کوردەکانیان شەرمەزار کرد، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.

خوێندکاران کە هێرشی سەر خوێندکارانیان لە مارکێتی زانکۆکە شەرمەزار کرد، ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی وتەکانیان بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کران.

یونس کوچوکچەلەبی و ٣ خوێندکاری دیکە کە ناوەکانیان نەزانراوە، چوونە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان و لەوێ دەستگیرکران.

بەپێی زانیاریەکان ٤ رۆژ سزای دەستگیرکردن بەسەر ٤ خوێندکارەکەدا سەپێنراوە.

ف.ق