لە وان دەیان هەزار کەس ڕێپێوان دەکەن: پۆلیس هێرشی کرد، بەرخۆدانی گەل بەردەوامە

لە وان پاش ڕاگەیاندراو خوێندنەوە، دەیان هەزار کەس بەرەو لیژنەی هەڵبژاردنی شارەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

لە وان پاش ڕاگەیاندراو خوێندنەوە بە بەشداری بەڕێوەبەر و پەرلەمانتارانی دەم پارتی دەیان هەزار کەس بەرەو لیژنەی هەڵبژاردنی شارەکە لە دادگای وان ڕێپێوانیان کرد.

دەیان هەزار کەس گەیشتنە شەقامی مەرەش، بە درووشمەوە ڕێپێوانیان کرد، پۆلیس دیسانەوە هێرشی کردە سەر گەل.

پۆلیسی تورک بە تۆما و گازی فرمێسکڕێژ و گولەی پلاستیک هێرشی کردە سەر گەل، لە هێرشەکەدا پەرلەمانتاران کرانە ئامانج، گەل بە سەختی بەهۆی بەکارهێنانی گازەوە کاریگەر بوون، چەندین چالاکوان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی پۆلیس بوونەوە. توندوتیژییەکان لە شارەکەدا بەردەوامە.