بە دیمەن

لە وان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە وان چالاکی یادکردنەوەی بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ڕێکخست.

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە وان بە چالاکییەک کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونی بیرهێنایەوە. بەشداربووان درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک"یان بەرزکردەوە و پانکارتی "بە شوێنکەوتنی دەروێشانی هاوچەرخ، ژیانی ئازاد پێکدێت" و "وەسیتی ئەوانەی ڕێگەیان ڕووناک کردەوە: هەردەم بەرەو پێشەوە بچن" هەڵواسرا.

پاش خولەکێک وەستانی بۆ گیانی شەهیدان، سروودی چەرخی شۆڕش گوترایەوە. پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون نیشاندرا.

هاوسەرۆکی دەم پارتی وان، گۆنول ئۆزونای ڕایگەیاند کوردەکان دەیان ساڵە ڕووبەڕووی فشاری سیستەماتیک و سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن دەبنەوە، گوتی: "گەلی کورد هەردەم بەرامبەر فشارەکان بەرخۆدانی کردووە، بەتایبەت بە فەلسەفەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان خۆی بۆ هەموو جیهان سەلماندووە. هیچ گەلێکی تر ناتوانێت بەرامبەر ئەوەندە هێرشی سەخت و سیاسەتی پاکتاوکردن بەرخۆدان بکات. بەڵام گەلی کورد بە هێزی ئەخلاقی و سیاسیی خۆی، توانی هەموو هێرشەکان بێ‌کاریگەر بکات".

پاش خوێندنەوەی شیعرەکانی عەلی حەیدەر قەیتان و گۆرانییەکانی گرووپی ئاریەن، یادەکە کۆتایی هات.