لە وان ماوەی قەدەغەکاریی میزاجی بۆ ١٥ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە
پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە وان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر چالاکی و ئاهەنگگێڕان لە شاری وان قەدەغە کراوە.
پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە وان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر چالاکی و ئاهەنگگێڕان لە شاری وان قەدەغە کراوە.
قەدەغەی چالاکی و ئاهەنگگێڕان لە شاری وان بەردەوامە و پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە وان ڕایگەیاند، چالاکی و ئاهەنگەکانی وەک کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە، بڵاوکردنەوەی راگەیاندراو و ئاگادارینامە، خۆپیشاندان، گردبوونەوە، کۆبوونەوە، دانانی چادر و چالاکیی دانیشتن بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر قەدەغەکراوە.
ئەو قەدەغەکارییە لە ئەمڕۆ ٢٨ی شوبات دەستپێدەکات و تا ١٤ی ئازار بەردەوام دەبێت.
ماوەى ٦ ساڵە دەوڵەتى تورک ئەو قە دەغەکارییانەى بەسەر شاری وان و دانیشتوانەکانیدا سەپاندوە و رێگا بە هیچ چالاکییەکی هاووڵاتییانی ئەو شارە نادات.
ژ.ت