بە دیمەن

لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"

لە پێنج شاری ئەسکەندەناڤیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی ئەنجامدار و سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزارکرا.

ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

ستۆکهۆڵم

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید مەجلیسی ژنانی ئامارا چالاکییەکیان ئەنجامدا. چەندین نامیلکە بڵاوکرانەوە، چەند نمایشێک پیشاندرا. سویدییەکان بەگەرموگوڕییەوە بەدەم چالاکییەکەوە هاتن.

هێڵسنبۆرگ

لە شاری هێلسنبۆرگی سوید کۆمۆنەی شەهید گوڵان لە ناوەندی شارەکە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و نامیلەکەکان دابەشکران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "وەک ژنانی کورد پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جێگە و هەلومەرجێکدا بکەین بە ڕۆژەڤ و پارادایمی ئازادی ژنی ڕێبەرمان پراکتیزە بکەین. پێویستە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەرێتیمان بۆ هەموو گەلان ئاشنا بکەین".

ئۆرێبرۆ

لە شاری ئۆرێبرۆی سوید بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ژنانی کوردی شارەکە ستاند دانا. ژنان بڵاوکراوەکانیان دابەشکرد و دەربارەی سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی زانیاریان بڵاوکردەوە.

ئۆسلۆ

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ بۆ هۆشیارکردنەوەی گەل دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندێک دانرا.

ستاندەکە بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ژنانی کوردی نەرویژ و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئۆسلۆ دانرا.

ژنان نامیلکەیان بڵاوکردەوە و دەربارەی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی زانیاریان دا.

کۆپنهاگن

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی سێڤێ ستاندێک دانرا و بڵاوکراوەکان دەربارەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی دابەشکران.

لە وتەکانی چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر گۆشەگیری سەختی دەوڵەتی تورکی فاشیست و هێزە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قەدەغەی دیداری پارێزەران بۆ ماوەی ٦ مانگ و سزای قورسی دۆزی کۆبانێ.