کەجەدەکە-ئە: بۆ هەژدەهەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان سەفەربەر بن
کەجەدەکە-ئە گوتی: "بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان، گۆشەگیری دەشکێنێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکات" و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە هەژدەهەین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان.
کەجەدەکە-ئە گوتی: "بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان، گۆشەگیری دەشکێنێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکات" و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە هەژدەهەین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان.
ژنانی کورد لە ئەڵمانیا و بەلژیکا و هۆڵەندا، سبەی لە هەژدەهەمین فیستیڤاڵی زیلان کۆدەبنەوە. فیستیڤاڵەکە لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا یەژەکە-ئە بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان" لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە هەژدەهەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان و بانگەوازی بۆ سەفەربەری کرد.
کەجەدەکە-ئە دەڵێت ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی یەکەمی دەوڵەتی تورک بریتییە لە ژنانی کورد، هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتی شەڕی تایبەت و قڕکردن و ئاسیمیلاسیۆن و داگیرکاری دژی ژنان جێبەجێ دەکەن، بەڵام بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان ڕووبەڕووی شکستی کردۆتەوە.
گۆڕەپانی بەرخۆدان پڕ بکەن
کەجەدەکە-ئە دەڵێت: "دەوڵەتی قڕکەری تورک بەهۆی ئەم شکستەوە، گەلی کورد و ژن و هەموو شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادی دەکاتە ئامانج، ئەڤین گۆیی، لەیلا ئامەد، بێریڤان زیلان و ڕاپەڕین ئامەد، کە بەرامبەر ئەم هێرشانە بوونەتە سیمبولی ڕۆحی بەرخۆدانی چیا ئازادەکان، بناغەی بەردەوامی و پێداگری ئەم تێکۆشانە دەئافرێنن.
بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان، گۆشەگیری دەشکێنێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکات".
کەجەدەکە-ئە بانگەوازدەکات بۆ بەشداربوون لە هەژدەهەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان و دەڵێت: "بە پڕکردنی گۆڕەپانەکان، بەرخۆدانی ئەڤین گۆیی و لەیلا ئامەد و بێریڤان زیلان و ڕاپەڕین ئامەد مەزن بکەن".