لە فیستیڤاڵی چاندی زیلان، پانێڵی "خۆپاراستن-ژن" بەڕێوەچوو
هەژدەهەمین فیستیڤاڵی چاندی زیلان بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژن" و بە پانێڵی "خۆپاراستن-ژن" لە دویسبۆرگ دەستی پێ کرد.
هەژدەهەمین فیستیڤاڵی چاندی زیلان بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژن" و بە پانێڵی "خۆپاراستن-ژن" لە دویسبۆرگ دەستی پێ کرد.
هەژدەهەمین فیستیڤاڵی چاندی زیلان بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەوروپا (یەژەکە-ئە) لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژن" دەستی پێ کرد.
فیستیڤاڵەکە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، ئەم فیستیڤاڵە کرایە دیاری بۆ ئەو ژنە کادرە پێشەنگانەی لە مانگی حوزەیران لەنێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهیدبوون. فیستیڤاڵەکە بە پانێڵی "خۆپاراستن-ژن" دەستی پێ کرد.
نووسەر مەراڵ شیشمەک پانێڵەکەی بەڕێوەبرد. فەرماندەی یەکینەکانی ژنی شەنگال (یەژەشە) هێزا شەنگالی، چالاکوانی خەباتی ژنان مەدیا بۆتان، نوێنەری کژار-ئەوروپا مەریەم فەتاحی، وەک قسەکەر بەشدارییان کرد. مەدیا بۆتان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتی کردەوە پێویستە هەمووان لە هەموو جێگەیەکەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشن.
مەدیا بۆتانی ئەوەی بیرهێنایەوە کە هێزەکانی پاراستنی ژن لەژێر ڕۆشنایی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژئاوا و شەنگال ئافرێنراون، ئەم هێزانە دژی هەموو مرۆڤایەتییان لە دڕندایەتی پاراست.
هێزا شەنگالی کەمپەینەکەی تاژێی بە ناونیشانی "دژی قڕکردنی سەر ژنان، خۆپاراستنی ژن"ـی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند گەلی ئێزدی لە شەنگال بە چاندی خۆی دەژی. هەروەها دووپاتی کردەوە شەنگال بەهۆی خیانەتی پەدەکەوە لەلایەن داعشەوە داگیرکرا و کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. گوتی: "بەڵام ئێستە لە شەنگال هێزی ژن دامەزراوە و بە خۆپاراستن لە گۆڕەپانەکان چالاکن و جڤاک دەپارێزن. جڤاکی ئێزدی کە بە پێشەنگایەتی ژنان دامەزراوە، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەکرێتە ئامانج. جڤاکی نێونەتەوەیی بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگە و ئەم بێدەنگییە شەرمەزار دەکەم".
مەریەم فەتحی ڕایگەیاند ژنانی کوردی پێشەنگ لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لەسێدارە دەدرێن و دەستنیشانی کرد، ئەمە تاوانی دژی مرۆڤایەتییە. مەریەم فەتاحی ڕایگەیاند تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ هەموو ژنانی جیهان هیوایە، فشار ناتوانێت ڕێگە لەمە بگرێت.
پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوو.