لە ئامەد گەنجان لەپێناو ئازادیی عەبدووڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد
لە ناوچەی رەزانی ئامەد گەنجان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.
لە ناوچەی رەزانی ئامەد گەنجان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.
گەنجان لە ناوچەی رەزانی ئامەد بە داواکاری هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد رێپێوانیان سازکرد.
گەنجان بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە گیان بە خوێن لەگەڵتاین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن"، "بەهای ئێمە گیانی ئێمە ئاپۆیە سەرۆکمان"، "سڵاو سڵاو هەزار سڵاو لە ئیمراڵی"، "دیسان دیسان سەرهەڵدان سەرۆکمانە ئۆجالان"یان وتەوە.
گەنجام کە لە شەقامەکانی گەڕەکەکەدا بۆ ماوەیەکی زۆر رێپێوانیان کرد، بە چەپڵە و هەلهەلە کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.