پرسەی شەهید ئەدهەم کۆجامان
بۆ گەریلای هەپەگە ئەدهەم کۆجامان (وڵات هێمن) کە لە ٢٧ـی ئایاردا لە قۆناغێ بڕیاری ئاگربەستی هەپەگەدا لە هەرێمی زاپ لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی سوپاتی تورکدا شەهید بوو، لە ناوچەی ئەرخەنیی ئامەدا پرسە دانرا. پرسەکە کە هۆڵی پرسەکان لە گەڕەکی ئیستانسیۆن دانرا گەل بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی کرد.
سەردانەکە بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر ڕێکخرا و جەماوەرێکی زۆر بەشدارییان کرد. لە پرسەکەدا ئەحمەد دۆغانی هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد، بە سەرنج خستنەسەر "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ قسەیکرد و وتی: "لەم پرۆسەیەدا بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی هەموو لایەنەکان. بۆیە پێوێستە شانبەشانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هەموو هێرشەکان بوەستینەوە."