لە ئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان: رۆژنامەنووس نورجان یاڵچین دەستگیرکرا

پۆلیسی تورک لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنووس نورجان یاڵچین و دەستگیریان کرد.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنووس نورجان یاڵچین لە ناوچەی پەیاسی ئامەد و دەستگیریان کرد. لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی یاڵچین هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

یاڵچین بۆ لقی تەمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترایەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵی تاوەکو ٢٤ کاتژمێر قەدەغەیە.

ف.ق