لە ئامەد قڕکردنی سیاسی: زۆر کەس بە ئەشکەنجە دەستگیرکران
لە ئامەد لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٢٠ کەس بە ئەشکەنجە دەستگیرکران.
لە ئامەد لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٢٠ کەس بە ئەشکەنجە دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ٢٠ کەس بە ئەشکەنجە دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد نزیکەی ٢٠ کەس دەستگیرکران. پۆلیسی تورک هەڵی کوتایە سەر ماڵان و بە ئەشکەنجە چەندین کەسیان دەستگیرکرد. لە کاتی ئەشکەنجەدا بۆ ئەوەی دراوسێکیان نەیان بینن، دەرگاکانیان داخست.
پۆلیس چەندین کاتژمێر پشکنینیان لە ماڵان کرد و کەلوپەلی ماڵانیان شکاند.
لوتی کەسێکیان شکاند
راگەیەندرا کە پۆلیس لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا، سوبحان ئورهان کامێرەمانی سیەمایان ئەشکەنجە کرد. لە هەمان کاردا موحسین ئاجاریش ئەشکەنجە درا. دەگوترێت لوتی موحسین ئاجار شکێندراوە و دەموچاوی ئاوساوە. خانەوادەی ئاجار وتی، " کاتێک دەرگامان کردەوە، پۆلیس هاتە ژوورەوە. ئێمەیان لەسەر زەوی راکێشاند. موحسینیان خستە ژوورێکەوە و ئێمە لە ژوورێکی دیکە بووین. دەنگی موحسین بیسترا. ئەو کاتە لوتیان شکاند. وتیان بڕیاری دەستگیرکردنی موحسین هەیە و بردیان. دوو کاتژمێر لەنێو ماڵەکەماندا دەستیان بە پشکنین کرد."
راگەیەندرا لەنێو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون ئەمانەن؛ " سوبحان ئورهان، مەزلۆم قاردەش، فەرماندار قاردەش، سوحبەت یلدز و موحسین ئاجار".
لەبارەی دۆسیەی دەستگیرکراوەکاندا، بڕیارێکی شاراوە دراوە.
ف.ق