لە ئامەد تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانان شەڕمەزار کرا
تەژەئا تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانانی ئازاد؛ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی شەرمەزارکرد و وتی: "ئامانج لەم هێرشانە بێدەنگکردنی ڕاگەیاندنی ئازادە."
تەژەئا تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانانی ئازاد؛ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی شەرمەزارکرد و وتی: "ئامانج لەم هێرشانە بێدەنگکردنی ڕاگەیاندنی ئازادە."
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هێرشێکی قێزەوندا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەوانانی ئازاد، هەروو ڕۆژنامەوان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی شەهید کرد. بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە لە بەردەم بینای ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەدا بە بەشداری نوێنەرانی پارت و رێکخراوەکانی ژنان کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا.
لە کۆنفڕانسەکەدا هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد، سوڵتان یارای ئاماژە بەوەدا بە هیچ جۆرێک ناتوانرێت دەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد سەرکوت بکرێت، هەموو ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین.
'پێویستە پەدەکە دەسبەرداری سیاسەتی هاوکاریکردنی تاوان ببێت'
دواتر جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد، نەجلە کۆرکماز قسەیکرد و لە قسەکانیدا وتی: "هێرشەکانی سەر ڕاگەیاندی ئازاد شەرمەزاردەکەین. دیارە ئەم هێرشانە دەرنجامی شکستی فاشیستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە لەبەرامبەر ئەم شکسەتەدا سیاسەتی هێرشبردنی قێزەون بەڕێوەدەبات. خەونی ئاکەپە-مەهەپە زیندوکردنی خەونی عوسمانی نوێیە. بۆ ئەم خەیاڵەش پەدەکە بووە بە هاوکار، پێویستە پەدەکە دەستبەرداری هاوکاریکردنی لە تاوان ببێت."
لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەکەدا پۆلیس هەوڵی رێگریکردنی دا، بەڵام چالاکوانان بە درووشمی "ناتوانرێت ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکرێت" لە دژی هەوڵەکانی پۆلیس وەستانەوە.
چالاکیەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایهات.