لە ئامەد و وان ئامادەکاریی بۆ بانگەوازە مێژووەییەکە دەکرێت
لە شارەکانی ئامەد و وان گۆڕەپانەکان ئامادە دەکرێن تاوەکو گەل بەشێوەی ڕاستەوخۆ گوێبیستی پەیامە مێژووییەکەی بن.
لە شارەکانی ئامەد و وان گۆڕەپانەکان ئامادە دەکرێن تاوەکو گەل بەشێوەی ڕاستەوخۆ گوێبیستی پەیامە مێژووییەکەی بن.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی، بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن. ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە بانگەوازەکە لە ئامەد و وان و مێرسین لەسەر شاشەی مەزن پەخش دەکرێت.
پێش ڕاگەیاندراوەکە، لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد ئامادەکارییەکان دەستی پێ کردووە.
وان
هەروەها لە شاری وان ئامادەکارییەکان بەرەو تەواوبوون دەچن و چاوەڕێ دەکرێت دەیان هەزار کەس ئامادەبن تاوەکو گوێبیستی بانگەوازەکە ببن. لە دوێنێوە بەفر شارەکەی داپۆشیووە، تیمەکان شارەوانی ڕێگەی ئاوریشم بۆ پاککردنەوەی بەفر لە گۆڕەپانی شارەکە کە بانگەوازەکەی تێدا تەماشا دەکرێت، سەفەربەر بوون.
شاشەکان و سیستەمی دەنگ ئامادەکراون، لە کاتژمێر ١٦:٠٠ ـەوە گەل ڕوودەکەنە گۆڕەپانەکە، هەموو ڕێوشوێنێک گیراوەتەبەر و چاوەڕێ دەکرێت لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانی شاری وان ئامادەبن.