لە سلێمانی پەیامە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ پەخشدەکرێت- نوێکرایەوە

لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە لە پارکی ئازادی پەخشدەکرێت.

لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی دەچنە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدارێک ئەنجام دەدەن، لە دوای تەواوبوونی دیدارەکە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیی بە شێوەی دیمەنی ڕاستەوخۆ لە بەشێکی زۆری شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان پەخش دەکرێت.

دوای ئەوەی ڕاگەیاندرا ئەمرۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی هەرێمی پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە چەندین شاری کوردستاندا پەخشدەکرێت. لەو چوارچێوەیە بڕیارە كاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی سلێمانی لە ڕێگەی شاشەیەكی گەورەوە پەیامە مێژووییەكەی ڕێبەر ئاپۆ پەخش بكرێت.