پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە مەخمور لەسەر شاشەی گەورە نیشان دەدرێت
پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لەسەر شاشەیەکی گەورە نیشان دەدرێت.
پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لەسەر شاشەیەکی گەورە نیشان دەدرێت.
ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی ئیمڕاڵی، كە لە حەوت کەس پێکهاتووە، بۆ جاری سێیەم دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن و شاندەکە لە هەریەكە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل پیکدێن.
شاندەکە دوای کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراوێکیان دەبێت، لە ڕاگەیەندراوەکەدا شاندەکە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیەنێت و ڕاگەیاندنەکە ڕاستەوخۆ و لەسەر شاشەی گەورە بڵاودەکرێتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا وەک زۆرێک لە شارەکانی دیکەی کوردستان و تورکیا پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لەسەر شاشەیەکی گەورە نیشان دەدرێت.