قوباد تاڵەبانی: ئۆجالان دیسانەوە دەرگای چارەسەری کردەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ دیسانەوە دەرگای چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراتیکی کردەوە و ڕایگەیاند پێویستە هەمووان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

جێگری سەرۆکی حکومەتی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی دەربارەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی دا.

تاڵەبانی ڕایگەیاند کوردەکان هەمیشە ئاشتیخواز بوون و وەک دوایین ڕێگە بۆ پاراستنی ماف و هەبوونی خۆیان دەستیان بۆ چەک بردووە.

تاڵەبانی گوتی: "ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە و هاوکات دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە تورکیا ڕاگەیاند. هیوادارین و گەشبینین ئەمجارەیان پرۆسەکە بە ئەنجامێکی دڵخواز بۆ هەردوو گەلی کورد و تورک کۆتایی بێت و پێکەوە بناغەی پێکەوەژیانێکی ڕاستەقینە بونیادبنێن.

ئەرکی هەموو لایەکمانە پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە درێخی نەکەین".