لە ئامەد زۆر کەس دەستگیرکران کە رۆژنامەنوسیان تێدایە

لە ئامەد قەدری ئەسەن و عەلی کۆشار رۆژنامەنووسان و زۆر کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەددا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی هاوکات هێرشی کردە سەر زۆر ماڵ و ژمارەیەک کەسی دەستگیر کرد کە رۆژنامەنووسیان تێدایە. بە پێی زانیاریەکان بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٧ کەس دراوە.

خاوەن ئیمتیاری رۆژنامەنی خۆبوون و رۆژنامەنووس قەدری ئەسەن و رۆژنامەنووس عەلی کۆچەریش دەستگیرکراون. دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامەد گواستراونەتەوە.

ف.ق