لە ئامەدی باکوری کوردستان ٦٦ کەس دەستگیرکران
لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا، ٦٦ کەس دەستگیرکران کە رۆژنامەنووسیشیان تێدایە.
لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا، ٦٦ کەس دەستگیرکران کە رۆژنامەنووسیشیان تێدایە.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتایە سەر زۆر ماڵ و بە دەیان کەسیان دەستگیرکرد کە ژماریەکیان رۆژنامەنووسن.
بەپێی زانیاریەکان، لێپرسینەوەکە بە بیانوی بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدراوە و بریاری گرتنی ١٠٥ کەس دراوە. لەو ژمارەیە ئەمڕۆ ٦٦ کەسیان دەستگیرکران.
خاوەن ئیمتیاری رۆژنامەنی خۆبوون و رۆژنامەنووس قەدری ئەسەن و رۆژنامەنووس عەلی کۆچەریش دەستگیرکراون. دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامەد گواستراونەتەوە.
هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٢ی نیسانیش لەژێر ناوی ' لێپرسینەوەی کۆبانێ' لە ١٣ شار هەڵیانکوتایە سەر ماڵ و ناوەندەکانی هەدەپە و بە دەیان کەسیان دەستگیر کردبوو. باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی جزیری شڕنەخ لەلایەن پۆلیسەوە وێرانکرابوو.
ف.ق