لە ئاڤاشین بە دەیان سەربازی تورک سزادران

لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای دوێنێ شەڕێکی قۆرس روویدا. هێزەکانی گەریلا لە چوارلاوە چالاکیان ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران.

لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دوێنێ شەڕێکی گەورە لەنێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای داگیرکەری تورک روویدا. هێزەکانی گەریلا لە چوارلاوە چالاکیەکان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک سزادران.

راگەیەنرا کە لە گۆڕەپانی وەرخاڵێی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دوێنێ شەڕێکی گەورە لەنێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای داگیرکەراندا روویداوە.

بەپێی زانیاریەکان کە سەرچاوەیەک لەنێو هەپەگەوە بۆ ئاژانسەکەمانی ئاشکرا کردووە، سەرلەبەیانی هێزەکانی گەریلا لە چوارلاوە لە داگیرکەرانیانداوە لە گۆڕەپانی وەرخاڵێ. لە چالاکیەکەدا بە دەیان سەربازی تورک سزادراون.

راگەیەنرا داگیرکەران بە رۆژ ناوچەکەیان بۆردومان کردووە و داگیرکەران دواتر بە هەلیکۆپتەری سەربازی کوژراو و بریندارەکانیان گواستوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە بەدەستهێنراون، ناوچە سنوریەکان بۆردومان دەکرێن و فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕێن.

ف.ق