لە ئێشکگریی دادپەروەری ئامەدەوە بانگەوازێک راگەیەنرا

ئێشکگریی دادپەروەری کەسوکاری زیندانیانی سیاسی لە ئامەد لە رۆژی 74هەمیندایە.

بنەماڵەی زیندانیان 74 رۆژە لە نوسینگەی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە پێناو ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە، چالاکی ئێشکگری ئەنجام دەدەن.

ئینجی گولەر یەک لە کەسوکاری زیندانیان رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت کە بەردەوام رۆڵەکانمان لە رۆژەڤدا بن. بە خەم و نیگەرانیەوە دەڵێم، بەڵام رۆڵەکانمان لەبەر دەم مەرگدان. ئێمە خاوەنداری لە زیندانیان دەکەن، لەوە زیاتر ناتوانین دان بەخۆماندا بگرین".

گولەر سەبارەت بە دۆخی گرتوخانەکان کە تادێت خراپتر دەبێت وتی، "ببنە دەنگی ئێمە. لەپێناو رۆڵە زیندانیکراوەکانی ئێمە، دەنگ هەڵبڕن".

حەقی بۆڵتان باوکی زیندانی نەخۆش جوان بۆڵتانیش باسی لەوەکرد، کە داواکارییەکانی ئەوان مرۆیین. 

بۆڵتان باسی لەوەشکرد، " ئێمە دەمانەوێت گیراوانی نەخۆش هەر هەموویان ئازاد بکرێن. ژمارەیەکی زۆر زیندانی هەن کە نەخۆشی قورسیان لەگەڵدایە، ناتوانن بە تەنیا بژین. پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

هـ . ب