لە زاپ و مەتینا گەریلا چالاکییان کرد

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ ومەتینا چالاکییان کرد. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، یەکێکی دیکەش برینداربوو. گورز لە کامێرایەکی چاودێری حەراری وەشێندرا.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان دەستوەردانیان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجامدا کە هەوڵیاندەدا خۆیان بگەیەننە تونێلەکانی شەڕی ئێمە.

٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە رێبازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک برینداربوون.

لە هەرێمی مەتینا؛

١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان ئەنجامدا.

٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر  ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا.

٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران درا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:

٢ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی خواکورک تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

٢ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٢، ٣، ٤ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی رۆست، کەندەکۆڵا، قەلە، بەربزن، شەهید شەریف و لۆلان ١٥ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێرەش، هەفتەباخ، گرێ کون، دەشتی کافیا، گرێ مەسکەن، کانی سارک ٩ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و بێشیلی ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سآخی جودی، شاخی بەهار ٦ جار؛ بە گشتی ٣٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێسیلی ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٤ جار، ؛ بە گشتی ٦ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی هێرشبەر بۆردومان کران."