لە ڕۆژهەڵات کۆڵبەرێک کوژرا

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکیان بە ناوی پەیمان ئەحمەدی (٣٥ ساڵ) گولەباران کرد و کوشت.

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکیان بە ناوی پەیمان ئەحمەدی (٣٥ ساڵ) لە سنووری نەوسودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گولەباران کرد و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

تەرمی پەیمان ئەحمەی کە لە جوانڕۆوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. زانراوە کە تەرمی پەیمانی ئەحمەدی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیراوە.