لە زیندانی پاتنۆس مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد

زیندانیانی زیندانی جۆری ئێڵ لە پاتنۆس بۆ شەرمەزارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەى ٥ ڕۆژ کرد.

لە زیندانی جۆری ئێڵ لە پاتنۆس ٣ زیندانی، کە ژماردنیان بە ڕاوەستان لەسەر پێ ڕەتکردووەتەوە، لەلایەن پاسەوانەکانەوە لێیاندراوە. هەر سێ بەندکراوەکە، کە لێیاندرابوو، بە بەشێکی زۆری جەستەیاندا شوێنی ئەشکەنجەی پێوەدیارە و چەند شوێنێکی جەستەى زیندانییەکانیان شکاوندووە.

دوای ئەو ڕووداوە، زیندانیانی زیندان هەم بۆ شەرمەزارکردنی پێشێلکاری مافەکان و هەم وەستانەوە لە دژی هێرشەکان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەى ٥ رۆژ کرد.

"ئێمە چاودێریی ڕووداوەکە دەکەن"

لقی پارێزەران و مافناسانی وان بۆ ئازادی (ئۆهەدە / OHD) ڕووداوەکەیان لە ئەکاونتی میدیای دیجیتاڵی خۆیاندا بڵاوکردەوە.

ئۆهەدە لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "لە سەردانکردنی زیندانی جۆری ئێڵ لە پاتنۆس ئاگادارکراینەوە، کە ٣ بەندکراو لە شوێنی هەواگۆڕکێ دا لە قاوشەکەدا ژماردنیان لەسەر پێ رەتکردووەتەوە، پاسەوانەکان هێرشیان کردوونەتە سەر و لێیان داون و بە زۆربەى  جەستەیانەوە شوێنی ئەشکەنجە دیارە و چەند شوێنێکی جەستەشیان شکاندوون.

بەهۆی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەمدواییانەدا لە زیندانەکاندا، زیندانییان دەستیان بە مانگرتنی ٥ ڕۆژە لە خواردن کردووە. دوای ئەوەی زانیاری زیاترمان لەبارەی ئەشکەنجە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە بەدەست گەیشت، ڕاپۆرت ئامادە دەکەین و بە لە ڕاپۆرتەکەدا بە وردی زانیارییەکان دەخەینەڕوو و بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەینەوە. ئێمە چاودێریی ڕووداوەکە دەکەین".

ژ.ت