لەگەڵ نزیکبوونەوەی پیلانگێڕی ١٥ شوبات وێنە و کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە رانیە نمایشکران

لەساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ شوبات گەنجان لە شارۆچکەی ڕانیە کتێب و وێنەکانی ئۆجەلانیان نمایش کرد.

لەبەردەم  باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین گەنجانی وڵاتپارێز لەساڵیادی گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد،  کتێب و وێنەکانییان نمایش کرد .

ھۆزان ڕاپەڕین، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز لە بارەی چالاکیەکەیان بە ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: ئامانج لە چالاکیەکە شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئۆجەلان و بڵاوکردنەوەی فکر و فەلسەفەکەیەتی .

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ھەرچەند ڕێبەر ئاپۆ لەزیندانە، بەڵام فکرەکەی لەدەرەوەیە. دوژمنانی کورد ویستیان بەدەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئەو فکرە شکست بھێنن، بەڵام سەرۆک ئاپۆ بەھێزتر وەڵامی ھەموو ئەو پیلانگێڕانە دەداتەوە .

ف.ق