له‌ حه‌وشه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ عه‌بدوڵا ئۆجالان تیایدا له‌دایكبوو نه‌مام چێندران

ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی له‌ رحا له‌ حه‌وشه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان تێیدا له‌دایكبوو، نه‌مامیان چاند.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی له‌ رحا به‌ بۆنه‌ی ٧٣هه‌مین ساڵرۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، نه‌مامی هه‌ناریان چاند.

دایكان له‌ حه‌وشه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی ئۆجالان تیایدا له‌دایكبوو كۆبوونه‌وه‌. محه‌مه‌د ئۆجالان پێشوازی له‌ میوانه‌كان كرد. په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی رحا ئایشه‌ سوروجو و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په‌ش له‌ كاتی چاندنی نه‌مامی دار هه‌نار ئاماده‌بوون.

دایكان له‌ باخچه‌كه‌ نه‌مامیان چاند، چه‌پڵه‌ڕێزان و هه‌لهه‌له‌یان كرد. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی حادلێ ئۆغور له‌ كاتی چاندنی نه‌مامه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، "ئێمه‌ له‌ رۆژی له‌دایكبوونی به‌ڕێز ئۆجالان له‌ حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی دارمان چاند. ئێمه‌ داری هه‌نارمان چاند. هه‌نار خێر و به‌ره‌كه‌ت ده‌هێنێت. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و نه‌مامه‌ یاخود ئه‌و داره‌ ببێته‌ هۆكاری ئازادی به‌ڕێز ئۆجالان. كاتێك به‌ڕێز ئۆجالان ئازادبوو با له‌ میوه‌ی ئه‌و داره‌ بخوات".

هـ . ب