بە دیمەن

لەندەن؛ کوردەکان بەرامبەر بە هێرشی نەژادپەرستانەی تورکەکان وەستانەوە

دوای یاری نێوان هۆڵەندا و تورکیا گروپێکی فاشیستی تورک هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە لەندەن. گەنجانی کورد لە دژی هێرشەکە دەستیان بە خۆپاراستن کرد. لە رووداوەکەدا دوو گەنجی کورد دەستبەسەرکران.

فاشیستە تورکەکان لە هارینگی لەندەن کە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد نەجەدەکەی تێدایە و وەک گەڕەکی کوردەکان ناسراوە، دوای یاری هۆڵەندا- تورکیا هەوڵیاندا هێرشێکی گێرەشێوێنانە ئەنجام بدەن. دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تورکیا لە یاریەکەدابە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک نەژادپەرستە تورکەکان بە ئاڵای تورکەکان و هێمای گورگ کە هێمای فاشیستیە ویستیان بچنە ناو ناوچەی هارینی. نەژادپەرست و فاشیستەکان چوونە ناو شەقامی گرین لان کە نەجەدەکە لەو شەقامەیە. گەنجان کە لەو شوێنە لە دژی ئاژاوەگێڕی چاوەڕێکراوی فاشیستەکان لە ئشێکگریدابوون، ناڕەزایەتی توندیان نیشاندا. بەوهۆیەوە فاشیستەکان هەڵاتن و پۆلیسی بەریتانی لەبری ئەوەی بەرامبەر بە ئاژاوەگڕێتی نەژادپەرستەکان بوەستێتەوە، لەبری ئەوە بە گازی بیبەر و فرمێسکرێژ هێرشی کردە سەر کوردەکان.

لە بەرامبەردا کوردەکان بە وتنەوەی دروشم لە دژی فاشیزم، دەستیان بە چالاکی شەرمەزارکردن کرد و بەسەدان کوردستانی لە ناوچەی گرین لان لە دژی هەڵوێستی پۆلیس بەشدارییان لە چالاکی دانیشتندا کرد.

دوای ئەوەی پۆلیس دوو گەنجی کوردی دەستبەسەرکرد، چالاکوانانی کورد بەرەو بنکەی پۆلیسی وودگرین لە ناوچەکە رێپێوانیان کرد و داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانیان کرد. یەک لە دەستبەسەرکراوان ئازادکرا و بریارە کەسەکەی دیکە دوای وەرگرتنی وتە لێی ئازاد بکرێت.

بەڕێوەبەرانی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد رایانگەیاند، کە گروپە فاشیستە نەژادپەرستەکان بە هاندانی باڵیۆزخانەی تورک لە لەندەن و کۆمەڵە نەژادپەرستەکانی سەر بە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەستیان بە ئاژاوەگێڕی کردووە.

هـ . ب