'لەپێناو چارەسەریدا بەرە ئەنقەرە رێێوان دەکەین'
ئەندامانی پلاتفۆرمی رێکراوە دیموکراتیکەکان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بۆ بەشداری لە رێپێوانی ئامەد بەرەو ئەنقەرە بانگەوازیان راگەیاند.
ئەندامانی پلاتفۆرمی رێکراوە دیموکراتیکەکان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بۆ بەشداری لە رێپێوانی ئامەد بەرەو ئەنقەرە بانگەوازیان راگەیاند.
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی رێکخراوە دیموکراتیکەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی پرسی کورد' رێپێوانی 'چارەسەری دیموکراتیک و ئازادی' لە ئامەد بەرەو ئەنقەرە دەستیپێکرد.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی پشتیوانی یاسایی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد (MED TUHAD-FED) کەرەم جانپۆلات و هونەرمەند قادر چات قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و بۆ بەشداری لە رێپێوانەکە بانگەوازیان راگەیاند.
کەرەم جانپۆڵات ئەوەی خستەڕوو، کە 'رێپێوانی ئازادی' بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە و وتی، "لە تورکیا چەقبەستوویەک هەیە و هۆکاری سەرەکی ئەوەش گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بۆ کۆتاییهێنان بەوە لە ئامەدەوە دەستمان بە رێپێوان بەرەو ئەنقەرە کردووە. ئامانجی ئەو رێپێوانە چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کوردە. لەبەر ئەوە داوا لە رای گشتیی تورکیا دەکەین کە پشتیوانیمان لێبکەن. بە دەنگێکی بەرزەوە لەپێناو چارەسەریدا دەچینە ئەنقەرە. دەبێت دەوڵەت دەستبەجێ بۆ چارەسەری پرسی کورد هەنگاوی پێویست هەڵبگرێت. تا پرسی کورد چارەسەرنەکرێت، هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکرێت. لێرەوە داوا لە هەمووان دەکەین؛ بۆ چارەسەریەکی دیموکراتیک دەست بخەنە دەستی یەکترەوە".
رێپێوانەکە گرنگییەکی مێژوویی هەیە
هونەرمەند قادر چات ئەوەی خستەڕوو کە رێپێوانەکە لەپێناو دیموکراسیدا گرنگیەکی مێژوویی هەیە و وتی، "پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشهاتەکانی رۆژئاوا پێویستیی ئاشتیی گەلان لە تورکیا زیاتر دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە و بۆ ئەوەی دانوستانی نوێ دەستپێبکەن. ئەم رێپێوانەمان گرنگییەکی مێژوویی هەیە. لێرەوە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین بەشداربن لەم رێپێوانەدا. ئێمە دەڵێین جێگەی چارەسەرکردنی پرسی کورد پەرلەمانە. دەبێت پەرلەمان دەستبەجێ ئەرکی خۆی بە جێبگەیەنێت و پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکات. ئامانجی سەرەکی ئەم رێپێوانە پێکەوەژیانی گەلان لە تورکیایە. چاوەڕێی گەلەکەمانین کە بەشداری لەم رێپێوانەدا بکەن کە لە پێناو ئاشتی دەستیپێکراوە".