لەسەر هێڵی ئازادی ژن، بوو بە گەریلایەکی نموونەی یەژا ستار

شەهید گوڤەن دۆزا تێکۆشانێکی بێ وێنەی بۆ وڵامدانەوەی هێرشەکانی دوژمن لەو ناوچانەی بەرخۆدان لە لوتکەدا پێشکەش کرد. بە بەردەوامی لەسەر هێڵی ئازادی ژن، بوو بە گەریلایەکی نموونەی یەژا ستار.

شەهید گوڤەن دۆزا (جانسەل دورسون) لە بنەماڵەیەکی ئاگری لە کۆجاعەلی لەدایک بووە. گوڤەن دۆزا وەک گەنجێک لە ئامانجەکەیدا یەکالا بوو، لە سەردەمی زانکۆییدا بزووتنەوەی ئازادیی ناسی. گوڤەن لە زۆر بوارەکانی تێکۆشاندا بەشداری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٦ بە متمانەیەکی زۆرەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کردووە. وەک ژنە جەنگاوەرێک ڕۆڵی پێشەنگی لە شەڕەکاندا بینی و چالاکیی ئەنجامداوە و گورزی قورسی لە دوژمن داوە. شەهید گوڤەن، دوای ئەزموونە گەریلاکانی لە زاگرۆس، لە ساڵی ٢٠١٧ دەچێتە ناو هێزی تایبەتەوە.

گەریلا گوڤەن کە بە کارە سەرکەوتووەکانی پێشەنگایەتی هەموو هەڤاڵەکانی لە هێزی تایبەتدا کرد، کەوتە شوێن پێی زیلانان و سەمایان. درێژەی بە گەڕان و لێگەڕانی خۆی دا بۆ ئەوەی باشتر لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێبگات و بیکاتە بنەمای ژیانی خۆی. گوڤەن هەموو ڕۆژێک بە هەڵوێستی سەربازی و ئایدۆلۆژیای خۆی پەرەی بە پێشکەوتنەکانیدا، بە تایبەتیش لەسەر هێڵی ئازادی ژن، بوو بە گەریلایەکی نمونەی یەژا ستار. گەریلا گوڤەن دۆزا لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ لەگەڵ هەڤاڵێکی ڤۆرین قەساسە وەلات (راکپ کوشلو) پەیوەست بوون بە کاروانی شەهیدانەوە کرد.

پێویستە گەلەکەمان بزانن وڵاتەکەمان چۆن داگیرکراوە

گەریلا گوڤەن دۆزا بەر لە شەهیدبوونی، بیروڕای خۆی سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە یاداشتنامەکانیدا بەم وەها دەربڕیوە: "کاتێک پەیوەندیم بە بزووتنەوەی ئازادییەوە کرد، سەرنجم لەسەر ناسینی ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەکەی بوو لە نزیکەوە. سەرۆک چی لە ئێمە دەوێت، چی لە گەل و گەنجان دەوێت؟ ئامانجەکانم هەمیشە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە و بەشداریکردن بە شێوەیەکی دروست بووە. هەروەها پێویست بوو لە مانای هەڤاڵیەتی لەگەڵ هەڤاڵانم تێبگەم. شتێک کە سەرەتا ویستم فێری بم ئەمە بوو؛ بۆ ئەوەی بگەمە ئامانجەکانم، دەبوو بچمە ناو هێزی تایبەتەوە.

مرۆڤ لە ناو هێزە تایبەتەکان زیاتر بە ڕۆحی ئاپۆییەوە دەژیت. بە واتایەکی تر ئەمە ئەو شوێنەیە کە ئامانجەکانی ڕێبەرایەتی تێدا بەدی دێت. بۆیە تێگەیشتم کە ئەمە ئەو شوێنەیە کە من بەدوایدا دەگەڕام. لێرە هەنگاوەکانم بۆ ئەوەی ببمە کەسێکی شۆڕشگێڕهەڵێنا. دەرفەتێک بوو بۆ من کە باشتر خۆم، گەلەکەم و وڵاتەکەم بناسم. پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە ئەو دڕندەییانەی لە خاک و وڵاتەکەماندا دەکرێت بناسێت و بتوانین لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییە هەنگاوی شۆڕشگێڕانە بنێن. تەنیا ئەو کاتەیە وڵامی هێرش و داگیرکارییەکانی دوژمن دەدەینەوە. بۆ ئەوەی دوژمنەکەت بناسیت زۆر گرنگە بزانیت وڵاتەکەت چۆن داگیرکراوە. ئەوانەی دوژمنی خۆیان ناناسن ناتوانن پێش لە داگیرکاری بگرن و دژی داگیرکاری شەڕ بکەن. لە هێڵی فیدایی تێگەیشتم کە پێویستە چی بۆ گەلی کورد بکەین. ئیتر تێگەیشتم ئەرکی منە کە بە دروستی لەم ڕاستییە تێبگەم و چاوەڕوانی ملیۆنان کەس لە ئێمەیە لەو بواردا تێکۆشان بەرفراوان بکەین.

بەو بۆنەوە تێکۆشان و کارکردن پێویستە. کاتێک لەم بابەتە تێگەیشتم، باشتر توانیم لە ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەم و بە ئامانجەکانم بگەم. لەبەرامبەرمدا ڕاستی سەرۆکایەتی هەبوو، ئەمەش ڕێگە بە مرۆڤ دەدات دەست بە گەڕانێکی زۆر جددی بکات. هەرچەندە من وەک هەموو کەسێک وڵامی پرۆسەکەم نەدایەوە، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەستی تۆڵەسەندنەوەم لە دوژمن پەرەی سەند. بۆ من ڕۆیشتن و بەردەوام بوون لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەو مانایەیە کە گورزی قورستر لە دوژمن دەدرێت. پێویستە بە هەستی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن نزیک ببینەوە. بۆ ئەوەی دوژمنەکەمان تێکشکێنین، دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە خۆمان پێش بخەین. "بۆیە هەموو هەوڵەکانم بۆ پیشکەوتنی خۆمە لە مەیدانی سەربازی و گورز لێدانە لە دوژمن."