"لەئیستادا مافی مرۆڤ تەنها بۆ پارێزگاریکردنە لە بەرژەوەندیی ووڵاتە زلهێزەکان"

دکتۆر هونەر ئەمین شارەزا لە یاسا نێودەوڵەتیەکان دەلێت: " دەستوەردانی دەرەکی هۆکارە بۆ خراپی دۆخی ئیستای عیراق لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە".

پرۆفیسۆری هونەر ئەمین حەسەن جیگری سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ، کە ناوبراو خاوەنی دکتۆرایە لە یاسایی تاوانی نێودەوڵەتی، لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتەدا سەبارەت بە باتی دەستێوەردانی ووڵاتنی زلهێزو هەرێمی لەکاروباری عێراق، ئەو تەنگەژانەی عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هێرش و پێشەڵکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ نێوخاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا.

ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت بەهۆی دەستێوەردانی دەرەکیە

سەبارەت بە کاریگەری دەستێوەردانی ووڵاتان لە مەیدانی سیاسی عیراق، دکتۆر هونەر ئەمین خاوەن دکتۆرا لە یاسایی تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "تەواوی ئەو کێشانەی لە عێراقدا دەگوزەرێت بەشێکی ئەو کێشانە پەیوەندی بە لێکەوتە سیاسیە نێودەوڵەتیەکانەوە هەیە کە دەوڵەتانی زلهێزەکان بەڕژاوەندیان هەیە دەستێوەردان لە پرۆسەی سیاسی  لە عێراق، بۆیە تەواوی ئەو تەنگەژانەی لە عیراق بوونی هەیە بە پلە یەک بەهۆی دەستێوەردانی ووڵاتیانی زلهێزە پاشان بەهۆی دەستێوەردانی ووڵاتانی هەرێمی-یە، بۆیە دەتوانین بلین ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت بەهۆی دەستێوەردانی ووڵاتانی زلهێز و هەرێمییە بۆیە ڕۆڵی وولاتان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر برودۆخی عێراق."

هێرش کردنە سەر مستەفا کازمی کاردانەوە بوو

سەبارەت بەهێرشە کردنە سەر مستەفا کازمی سەرۆکی وەزیرانی عێراق، دکتۆر هونەر ئەمین ووتی: " ئەنجامی هەر هەڵبژاردنێک کە ڕادەگەنرێت کۆمەڵێک سەردەکەون و کۆمەڵێک سەرکەوتن بەدەستناهێنن ، لەم هەڵبژاردنەدا هەندێک هێز کە زۆرینەی کورسییەکانیان بەدەستهێنابوو لە هەڵبژاردنی ڕابردوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا شکستیانهێنا کە ئەم هێزە سیاسیانەش خاوەنی چەک و هێزی سەربازین و خۆیان ئامادەکردبوو کە لەم هەڵبژاردنە ببنە خاوەنی هێزێکی گەورەتر، کاتێک کە ئەنجومەنی سەرۆک وەزیران بەرپەرچی خۆپیشاندەرانی دایەوە ئەوە ئەو لایەنانەی کە لەپشتی خۆپیشاندرانەوە بوون ئەو کاردانەوەیان ئەنجامدا کە هێڕشیان کردە سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق."

کاریگەری خراپی دەبێت لە مەیدانی سیاسی

هەروەها ناوبراو ووتیشی: " هیوادارم تەنگەژەکان زیادنەبن کە ببێتە هۆی ئەوەی شەری نێوخۆی مەزهەبی ڕووبدات، بۆیە بە بۆچوونی من هێرش کردنە سەر متسەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێکەوتەوەی هەڵبژاردنەکان بووە، هیوادارین ئەم تەنگەژەیە زیاتر پەرەنەسەندێت چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لە مەیدانی سیاسی و بارودۆخی ئابوری عێراق."

یاسای نێودەوڵەتی ڕێگە نادرات ئەو سنورە ببەزێنرێت

سەبارەت بە پاراستنی سنور و سەروەری وولاتان بەپی یاسای نێودەوڵەتی، ئەو شارەزایەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: " هەر ووڵاتێک کە دەبێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان سنورێکی جوگرافی بۆ دیاری دەکرێت کە ڕێگە نادرێت هیچ ووڵاتێکی دیکە ئەو سنورە ببەزێنێت و سەروەری ئەو ووڵاتە پێشەڵ بکات، لە یاسای نێودەوڵەتی چەند بنەمایەک هەنە کە ووڵاتان لە ڕێگەوەیە دەتوانن سنوری ووڵاتێکی دیکە ببەزێنن."

تورکیا بە بیانوی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی شەرعیەت دەدات بەهێرشەکانی

سەبارەت بە سنوربەزاندنی عیراق لەلایەن دەوڵەتانی هەرێمی وەکو تورکیا، ئەو شارەزایە لە یاسای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: " لەیاسای نێودەوڵەتی یەکێک لەو بنەمایانەی کە ووڵاتان دەتوانن سنوری یەکتر ببەزێنن کاتێک لەناو خاکی ووڵاتێکەوە هێرش دەکرێتە سەر ئەو ووڵاتەی دیکەوە، لەماوەی ڕابردووشدا بینیومانە کە تورکیا بەردەوام سنورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەزاندووە، تورکیا بە بیانوی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی سیاسی و سەربازی خۆیەوە لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵی داوە شەرعیەت بدات بە سنور بەزاندن و هێرشەکانی لەنێو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان،  ئەم بەهانەیە تەنها لەکاتێک دتوانێت بەکاری بهێنێت کە دەوڵەتەکە خۆی نەتوانێت ڕێگر بێت لە ڕێگری کردن لەو هێڕشانەی لەناو خاکەکەیەوە دەکرێتە سەر ووڵاتێکی دیکە، وە کاری دەوڵەتی عێراقە کە لەڕێگەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ڕێگر بێت لەسەر پێشەڵکارییەکانی تورکیا بۆسەر سەروەری عێراق."

بەپی یاسای نێودەوڵەتی پێویستە مافەکانی پارێزراو بێت

دەربارەی یاسایی نێودەوڵەتی سەبارەت بەزیندانیان، دکتۆر هونەر ئەمین ڕایگەیاند: "پاراستنی مافی زیندانیان بەپی جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لە هەرە بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ کە پێویستە پارێزراو بێت، ئەگەر کەسی زیندانیکراو هاووڵاتیەکی ئاسایی بێت یان سەرۆکی ووڵات و سەرکردەیەکی سەربازیش بێت بەپی یاسا پێویستە مافەکانی پارێزراو بێت."

لەئیستادا مافی مرۆڤ تەنها بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندی ووڵاتە زلهێزەکانە

 لەکۆتایدا سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان، دکتۆر هونەر ئەمین شارەزا لە یاسایی تاوانی نێودەوڵەتی  بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "لەکاتێکدا سەرکردەیەکی گەلی کورد ڕاپێچی زیندان دەکرێت پێویستە تەواوی مافەکانی بۆ فەراهەم بکرێت، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لەئیستادا لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی بەدی دەکرێت پاریزگاری کردنی مافی مرۆڤ تەنها بۆ پاریزگاری کردن لە بەرژەوەندی ووڵاتە زلهێزەکان خۆیانە بەکاردێت، بەم جۆرەش ووڵاتانی هەرێمی هەرکاتێک بیانەوێت لەدژی نەتەوەی کورد پەنا دەبەنە بەر بیانوی بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، قسەی ووڵاتانی هەرێمیش لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر بایەخی پێ دەدرێت بەراورد بە قسەی سەرکردەیەکی کورد."

ژ.ت