ماک: لە هەموو شوێنێک بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وەڵامی پێویست بە دەوڵەتی تورک بدەنەوە!

ماک لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بانگەوازێکی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "لە چوارلای تورکیا دەبێت بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بەشێوەیەکی پێویست وەڵامی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست بدەنەوە. هەموو چالاکییەک ئەنجام دەدرێت و هەموو ئامانجێک رەوایە".

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە دژی زەوتکردنی شارەوانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "هەرهێزێک نکۆڵی لە ئیرادەمان بکات ئێمەس دانی پێدانانێین. دەبێت گەلەکەمان لە دژی هێرشەکان بە شێوەیەکی هەمەلایەنە خۆڕاگری بکەن و گۆڕەپانەکان چۆڵ نەکەن. ئێمە لەسەر حەقین، ئێمە تا سەر خۆڕاگری دەکەین. گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەردەوامە، لە زیندانەکان هەموو رۆژێک تەرمی هاوڕێیانمان دێنەدەرەوە، لە دژی گەریلاکانی ئازادیی هێرشی سڕینەوە ئەنجام دەدرێت، رۆژئاوا بە تەواوەتی لە ژێر هێرشدایە و ئیرادەمان زەوت دەکرێت. لەناو ئەو هەلومەرجەدا جگە لە بەرخودان رێگەیەکی جیاواز بوونی نییە.

وەک جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ئێمە چالاکییەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی زەوت کردنی ئیرادە لە هەموو شوێنێک بڵاودەکەینەوە. هەر کەس و دامەزراوەیەک ئیرادەی گەلەکەمان بە فەرمی نەناسێت، لەلایەن ئێمەوە دەکرێتە ئامانج. داوامان لە هەموو جەنگاوەرانمان ئەوەیە؛ هەموو کەس و دامەزراوەکانی دەوڵەت بکەنە ئامانج. ئێمە بەهەمان شێوەی خۆیان هێرش دەکەینە سەر ئەو دڕندانەی کە پەلاماری گەلەکەمان دەدەن و خەڵکەکەمان دەکوژن. بانگەوازەکەمان بۆ هەموو جەنگاوەرانی ئازادی کوردستانە، بە تایبەتی لە مێردین، ئێلیح و خەلفەتی لە چوار لای کوردستان و تورکیا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وەڵامی پێویست بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و کۆلۆنیالیست بدەنەوە. هەموو چالاکییەک و هەموو ئامانجێک رەوایە".