مامۆستایەکی ئایینی: درهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واجبە

مامۆستای ئایینی ئیمساعیل تۆ سورانی دەڵێت:" لە ڕاستیدا دووژمنەکانی پەکەکە تیرۆرستن و دەر‌هێنانی پەکەکە لە (لیستی تیرۆر) واجبە.

مامۆستا ئیسماعیل تۆ سورانی یەکێک لەو مامۆستا ئایینیانەی کە بەشداری  کەمپینی دەرهێنانی پەکەکە-ی لە (لیستی تیرۆر) کردوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واجبە. 

ئەو مامۆستا ئایینیە لە سەرەتای قسەکانی وتی:" لە ڕاستیدا پەکەکە تیرۆریست نیە، بەڵکو دووژمنەکانی پەکەکە تیرۆریستن، چوونکە دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی کورد لە هەموو ئەو مافانە بێ بەش بکات کە خودای گەورە بە مرۆڤی بەخشیوە، وەک  ئازادی، زمان و کلتور. دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەوانەمان هەموو لێ قەدەغە بکات، بەپێچەوانەوە پەکەکە بۆ گەلێکی ستەم دیدە و ئازادی تێکۆشان دەکات."

هەروەها دەربارەی جەوهەری و ڕاستی ئیسلام وتی:" درهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واجبە، چۆن دەکرێت حیزبێک بکرێتە ناو لیستی تیرۆر کە بۆ ئازادی گەلێک تێکۆشان دەکات، حیزبەکانمان دەکەنە  ناو لیستی تیرۆر بۆ ئەوەی قسەیان نەڕوات، جەوهەری ئیسلام ڕێگا بەم زوڵمە نادات."

مامۆستا ئیسماعێل تۆ سورانی داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد، بەشداری کەمپینەکە ببن ئەوەی خستەڕوو:" داکۆکیکردن و بەشداریكردن لە کەمپینی دەرهێنانی پەکەکە لە (لیستی تیرۆر) داکۆکیکردنە لە گەلێکی مەزڵوم. بۆیە دەبێت مامۆستایانی ئایینی بە هەموو شێوەیەک لەم جۆرە کەمپینانە بە شداربن و داکۆکی لەوە بکەن کە پەکەکە لە( لیستی تیرۆر) دەربهێنرێت، چونکە بە هیچ شێوەیەک ئیسلام ڕێگا بەو زوڵم و ستەمەی تورکیا نادات."

لە کۆتای قسەکانی مامۆستا ئیسماعیل تۆ سورانی پێشنیازیکرد، پەکەکە گرینگی زۆرتر بە مامۆستایانی ئیسلامی ئایینی بدات و ئۆرگانی تایبەتیان بۆ دروست بکات و پشتیوانیان بکات، بۆ ئەوەی بە وڵاتاندا بگەرێن ئەو تۆمەتانە ڕەتبکەنەوە کە ئاراستەی پەکەکە دەکرێن. 

ف.ق