'ماندێلای ئەم سەردەمە عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت ئازاد بێت'

پەڕلەمانتاری سویسرا لاورەنجە فەهلمان ریلە ئاماژەی بەوەکرد عەبدوڵا ئۆجالان ماندێلای ئەم سەردەمەیە و ئەوەی دەستنیشانکر بۆ تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی پێویستە کۆمەڵگایی نێونەتەوەی هەنگاوبنێت.

تێکۆشانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیری

گەلی کورد دۆستانی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەکەن بە ڕۆژەڤی وڵاتەکانیان. یەكێک لەو دۆستانە پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسرا لاورەنجە فەهلمان ریلەیە. ریلە چەند ڕۆژ لەمەو بەر ڕەشنوسی پرسێکی پێشکەشی ئەنجومەنی فیدراڵی سویسراکردبوو و سەرنجی خستۆتە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی. هەروەها داوای لە سویسرا کردبوو لە بابەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا هەنگاوبنێت و بجوڵێتەوە.

پەرلەمانتار لاورانجە فەهلمان ریلە سەبارەت بە گۆشەگیری ئیمراڵی و هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی ئەواڵی فورات(ANF) هەڵسەنگاندی کرد.

'هەڵوێستی سی پی تی جێگەیی بیرلێکردنەوەیە'

پەرلەمانتار ریلە ئەوەی دەستنیشانکرد پێویستە لەسەر سی پی تی و وڵاتانی ئەوروپا لە بەرامبەر گۆشەگیری هەنگاو بنێن و وتی: "وڵاتی سویسرا و کۆمەڵگایی نێونەتەوەی لە بابەتی گۆشەگیری ئیمراڵیدا دەتوانن کاریگەری دورستکەن و گوشار بخەنە سەر حکومەتی تورک. لە ماوەی ڕابردوودا سی پی تی سەردانی تورکیایی کرد، بەڵام لە سەردانەکەیدا نەڕۆشتە زیندانی ئیمراڵی، بۆیە دەبێت بڵێین تورکیا گۆشاری لە سی پی تی کردوە کە سەردانی  عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تری سیاسی نەکات لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی. وێڕای ئەمەش سی پی تی هیچ سوربوونێکی بۆ سەردانیکردنی ئیمراڵی نەکردوە. زۆر نازانین لەبارەی سەردانیەکەی ئەم دواییەی سی پی تی بۆ تورکیا، بەڵام ئەم دۆخە جێگەی تێڕامانە."

'عەبدوڵا ئۆجالان سیمبۆڵە بۆ کوردان'

پەرلەمانتار لاورەنجە فەهلمان ریلە باسی لەوەکرد عەبدوڵا ئۆجالان سیمبۆڵی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردە، نوێنەرەوەی هیوایی گەلی کوردە و وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان لەناو گەلی کوردا جێگەیەکی گرنگ و گەورەی هەیە و گەلی کورد گوێی لێدەگرێت. لەبەر ئەمە لە چارەسەرکردنی پرسەکانی کورددا وەک کارەکتەرێکی بنەڕەتییە. ئەو گفتگۆیانەی لە پێشوودا ئەنجامدران دەرخەری ئەم ڕاستیەن."

'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان گرنگە'

لاورەنجە فەهلمان ریلە یەکێک لە ئامانجەکانی لە پێشکەشکردنی ڕەشنووسی پرسەکەی، لە بابەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا ئەوەیە کە سویسرا لەم ڕووە هەنگاوبنێت و وتی: "گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕ، بە تایبەتی ئەو شەڕەی لە ڕۆژئاڤا ئەکرێت، گرێدراویی یەکترن. سوربوون لەسەر گۆشەگیری لە هەمانکاتدا سوربوونە لەسەر شەڕ. ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد، وەک بەشێکە لە چارەسەری کێشەکان سەیردەکرێت."

'پێویستە هەموو کەسێک بەشداری هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بێت'

لاورەنجە فەهلمان ریلە باسی لەوەکرد دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگە و وتی: "لە بەرامبەر گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ئۆجالان پێویستە وڵاتانی ئەوروپی لەناو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیدا هەنگاو بنێن. لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا پێویستە گەلی سویسرا هەڵوێست بنونێت. هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیە واتادارتر دەبێت.

'عەبدوڵا ئۆجالان ماندێلای ئەم سەردەمەیە'

پێموایە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت بە چەند قۆناغێک کارکەین. سەرەتا گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لاببرێت. دواتر گرنگی زیاتر بدەینە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، کە وەک ماندێلای ئەم سەردەمە دەبینرێت. هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان نیشانەی هیوایە، بەڵام ڕێگەیەکی دور و درێژەوە پێویستە لەم ڕوەوە بەشێوەیەکی سەفەربەری بەردەوام بێت."