مەکەگە: ئێمە بە ڕەنگی ژنانەوە لە هەموو شوێنێک دەبین

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا، مەکەگە ٨ی مارسی پیرۆز کرد و پەیامی: "ئێمە لە ٨ی مارس لە مەیدانەکانین، دەبێت بەهێزتر تێبکۆشین." بڵاو کردەوە.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. مەکەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ڕایگەیاند، ئەو ڕۆڵانەی عەقڵیەتی پیاوسالاری کە بەسەریاندا دەسەپێدرێت ڕەتدەکەنەوە و دەڵێت: "دەمانەوێت نایەکسانی کۆمەڵایەتیی جێندەری نەمێنێت و دەستبەجێ کۆتایی پێبێت. بۆیە کاتێک پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەین، ئەو ڕۆڵانەی بەسەرماندا سەپێنراوە لە خۆمان دوور دەخەینەوە و پێویست بە تێکۆشانی زیاتر و گەورەتر دەبینین."

مەکەگە، لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەیدا، وتی: "دەچینە مەیدانەکان بۆ ئەوەی دەنگمان بەرامبەر هەموو فشارەکانی دەسەڵات بەرز بکەینەوە و لە دژی هەر جۆرە دەسەڵاتێک بەردەوام دەبین لە تێکۆشان. ئەو ١٢٩ ژنە کرێکارە بەبیر دێنینەوە کە لە ساڵی ١٨٥٧ لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا بە زیندوویی سوتێنران. گرنگی ٨ی مارس لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ لەبیر ناکەین. هەروەها ڕایدەگەیەنین بۆ ئەو مافە بەدەست خراوەکانمان بپارێزین کە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین.

٨ی مارس پیرۆز دەکەین و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.

ئێمە وەک ژنی ڕۆژنامەنووس، کە دژی ڕاگەیاندنی پیاوان بڵاوکردنەوەی ژنان بە بنەما دەگرێت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا تێدەکۆشین. هەروەها ٩ ژنە ڕۆژنامەنووسمان بەبیر دێنینەوە کە لە زینداندان. ئێمە لە ٨ی مارسدا لە مەیدانەکان بەدوای دەنگی ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسانەدا دەڕۆین کە شوێن ڕاستییەکان دەکەون و بە قەڵەمەکەیان ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن.

وەک کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا (مەکەگە)، ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو و سەرجەم ژنان پیرۆز دەکەین. ئێمە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"گرنگی بە هیوا و داهاتوومان دەدەین.