مەخمورییەکان بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە ئاگری نەورۆزییان کردەوە: نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە جۆشێکی مەزنەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە و پەیامی "ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ." درا.
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە جۆشێکی مەزنەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە و پەیامی "ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ." درا.
دوێنێ شەو بە جۆش و مۆراڵیکی مەزنەوە جەژنی نەورۆز لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) پیرۆزکرا. پێرۆزکردنەکە لە ناوەندی چاند و هونەری مەخمور ئەنجامدرا. گۆڕەپانی پیرۆزکردنەکە بە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ، ئاڵای پەکەکە، کەژەکە، کەجەکە، یەژا ستار و وێنەی شەهیدانی پێشەنگ ڕازێندرابووەوە.
دوایی هاتن و بەشدارییکردنێکی زۆری هاوڵاتی، خوێندکار و میوانان، ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رۆحی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی دەستیپێکرد. دواتر بە ووتنەوەی دروشمی 'نەورۆز پیرۆزبێت'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت'، ئاگری نەورۆز لە لایەن بنەماڵەیی شەهیدانەوە کرایەوە.
دواتر هەڵسەنگاندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ نەورۆز خوێندرایەوە.
هەر لە درێژەی ئاهەنگەکەدا دەربارەی ماناداری و گرنگی نەورۆز، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی مەخمور ئەحمەد شەهباز قسەیکرد و لەسەرەتادا نەورۆزی ئەمساڵی لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی گەلی کورد پیرۆزکرد و وتی: "مەزڵوم دۆغان و هەڤاڵەکانی ئەم ڕۆژەیان بۆ ڕوناککردینەوە. ئەم شەهیدانە پریشکی نەورۆزیان گەشکرد و بوون بە سیمبۆڵی ئازادی. ئەمڕۆ جەژنی ئێمەیە، بە تێکۆشانمان خاوەندارێتی لەم ڕۆژە پیرۆزە بکەین، نابێت ئەو ڕۆژانەمان بیربچێتەوە کە نەورۆز قەدەغەدەکرا. نەورۆزی ئێمە ببتە نەرۆزی سەرکەوتن و ئازادی گەلی کورد. ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئاشتی و ئازادی مرۆڤایەتی. ببێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. دوبارە جەژنی نەورۆز لە هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەم."
دواتر هونەرمەند فەیزی کلچ بە گۆرانیەکانی لەگەڵ گروپی گۆڤەندی پەیمانگای شەهید کەریمدا، ئاهەنگەکایان بە جۆشترکرد.
هەروەها پارتە سیاسیەکان کە میوانی ئاهەنگی پیرۆزکردنەکە بوون پەیامی پیرۆزبایی خۆیان خوێندوە.
لە پەیامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە)ی ناوچەی مەخمور ئەوە وترا: "جەژنی نوێبوونەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەریلا، پێشمەرگە و تەواوی شەهیدان پیرۆز دەکەین. لێرەوە بانگەوازی ئەوە دەکەین؛ پێویستە هەموو پارتە کوردییەکان یەکێتی نەتەوەی چێبکەن. تەنها بە یەکێتیمان سەردەکەوین. دەبێت ببین بە یەک و نەهێڵین دوژمن داگیرکاری بکات. وەک یەنەکە ئەوە دەڵێین؛ تەنها پێویستی کوردان، یەکێتی کوردانە."
هەر لە بەردەوامی پیرۆزبایکردنەکەدا، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ناوچەی مەخمور لە پەیامەکەیاندا وتیان: "سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و لە قەندیل. سڵاو لە گەریلا و پێشمەرگە. یەکگرتن تەنها چارەسەرە. دوژمنمان یەکە و دەبێت یەکێتی نەتەوەییمان دروستبکەین. دووبارە سڵاومان دەنێرین بۆ قەندیل."
حزبی شوعی کوردستانی ناوچەی مەخمور لە پەیامی پیرۆزکردنی نەورۆزدا وتی: "جەژنی نوێبوونەوە پیرۆز دەکەین. کوردستان بە قۆناغێکی گرنگدا تێپەڕدەبێ. دوژمن بە بێ وەستان هێرشەکانی دەکات و پلانە داگیرکارییەکانی لەسەر کوردستان بەڕێوەدەبات. دوبارە جەژنی نەرۆز پیرۆز و ڕۆحی شەهیدان شادبێت."
دوای خوێندنەوەی پەیامەکان، هونەرمەند هۆزان وڵات هاتە سەر ستەیج و بە گۆرانیەکانی جۆش و خرۆشی دا بە ئاهەنگەکە.
لە کۆتای ئاهەنگەکەدا هونەرمەند شەمدین هاتە سەر ستەیج و گەل بە گوێبیستی گۆرانییەکانی دڵخۆشبوون و لەگەڵ گۆرانیە بە جۆشەکانی هونەرمەند شەمدیندا لە درەنگانی شەودا ئاهەنگەکە بە کۆتاهات.