مەلەکەپە کوردستان: فەرماندە سەرفراز نیدال شەهید بوو

رێکخستنی مەلەکەپە کوردستان رایگەیاند، سەرفراز نیدال فەرماندەی فرقەی شەهید عەلیشێر دەنیزیان، شەهید بووە.

پارتی مارکسیست لێنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە) – کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرفراز نیدال فەرماندەی فرقەی شەهید عەلیشێریان، شەهید بووە.

مەلەکەپە کوردستان باسی ئەوەی کرد کە، سەرفراز نیدال فەرماندەی فرقەی شەهید عەلیشێر، ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە شەهید بووە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" بە ناوی پارتەکەمان، یادی سەرفراز نیدال (وڵات یڵدز) دەکەینەوە کە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو. دەزگاکانی شۆڕش بۆ رزگاکردنی هەڤاڵ سەرفراز لە چنگی نەخۆشیەکە، هەموو هەوڵێکی خۆیاندا.

هەڤاڵ سەرفراز لە ١٢ی ئازاری ١٩٩١دا لە ئامەد لەدایکبووە. لە دەستپێکی ٢٠ ساڵی خۆیدا وەک کۆمۆنیستێکی کوردستان دەست بە نوسینی مێژووی خۆی کرد. لەسەر ڕێچکەی شۆڕشەر، تێکۆشەر و ئازادیخوازانی کوردستان بووە کۆمۆنیست.

لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٢ دا دەستگیرکرا و زیاتر لە ٥ ساڵ لە زیندانداندا مایەوە. تەسلیم نەبوو. بەرخۆدانی کرد و خۆی پەروەردە کرد.

دوای ئەوەی لە زیندان هاتە دەرەوە، دەستی بە ئەرکی شۆڕشگێری خۆی کرد. بە جۆش و خڕۆشەوە کاری دەکرد. بە عەقڵیەتی رزگاری نەتەوەی و کۆمەڵایەتی کوردستانەوە وابەستەبوو، لە ژیانی شۆڕشگێری خۆیدا لەسەر هێڵی وڵاتپارێزی سۆسیالیستی مەلەکەپە جێگیر بوو. دەیویست بۆچوونی مەلەکەپە پیشان بدات کە ببێتە شەڕڤانێکی شۆڕشی کوردستان. بەم ئامانجە لە ئەکادیمی حسێم دەمیرجیئۆغلۆ، بیردۆزی، سیاسەت و سەربازی فێر بوو. دواتر رووی کردە رۆژئاوا و خاکی شۆڕش. لە خوێندنگەی شەنگول بۆرانی پارتەکەماندا دەستی بە پەروەردە کردەوە.

هەرچەندە لەدڵیدا چیاکان هەبوون، بەڵام لە پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا و پێکهێنانی پارتەکەی لە ڕۆژئاوا دوودڵی نەدەکرد و فەرماندەیی فیرقەی شەهید عەلیشێر دەنیزی لە بەرەی شەڕ گرتە ئەستۆی خۆی.

هەڤاڵ سەرفراز بە یەکگرتن و دابەشکردن و بڕیارداری میلیتانی، بەرخۆدان و فیداکاری نمونەیەک بوو. لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ سروشت و مرۆڤەکاندا کۆمۆنیستێکی دڵپاک و هەستیار بوو. لە بەرانبەر هەڵویستە جیاوازەکان و عەقڵیەتی پیاوی سەردەست، تێکۆشانی کرد و پێشەنگایەتی بۆ هێڵی پارتەکەی کرد لەسەر ئازادی ژنان.

هەڤاڵ سەرفراز یەکێک لە فەرماندەکانی تێکۆشانی کوردستانی یەکگرتوو، سەربەخۆ، ئازاد و سۆسیالیستمان بوو. هەڵۆیەکی گەنجی کۆمۆنیستی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. خەیاڵ و یادەوەری هەڤاڵ سەرفراز بەڵێنی سەرکەوتنی ئێمەیە."

ف.ق